پەروەردەیی, عێراق

لە ھەرێمی کوردستان بەھۆی دەستپێکردنی خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانەوە ھێڵەکانی ئینتەرنێت رادەگیرێت

بەھۆی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی گشت بەشەکانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی، بۆ ماوەی حەوت رۆژ، رۆژانە لە کاتژمێر ٧:٣٠ تاوەکو ١٠:٣٠، ھێڵەکانی ئینتەرنێت رادەگیرێت.

Sarmand Hameed  | 19.08.2022 - نوێکردنەوە : 21.08.2022
لە ھەرێمی کوردستان بەھۆی دەستپێکردنی خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانەوە ھێڵەکانی ئینتەرنێت رادەگیرێت

Arbil

ھەولێر - AA

بەھۆی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی گشت بەشەکانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی، بۆ ماوەی حەوت رۆژ، رۆژانە لە کاتژمێر ٧:٣٠ تاوەکو ١٠:٣٠، ھێڵەکانی ئینتەرنێت رادەگیرێت.

لەو راگەیەندراوەی کە لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی ھەرێمی کوردستانەوە بڵاوکراوەتەوە، ئەوە خراوەتەڕوو کە بەھۆی دەستپێکردنی خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی، رۆژی شەممە ۲۰ ی ئابی ۲۰۲۲، لەکاتژمێر ٧:٣٠ سەرلەبەیانییەوە تا کاتژمێر ١٠:٣٠، ھێڵی ئینتەرنێت لە ھەرێمی کوردستان رادەگیرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی ١٢ ئامادەیی، حەوت رۆژ دەخایەنێت کە ۲۰ی ئاب دەست پێ دەکات و ۲۷ ی ئاب کۆتایی دێت جگە لە ۲٦ی مانگ کە رۆژی ھەینی دەکات، ئەو حەوت رۆژەی دیکە ھێڵەکانی ئینتەرنێت رادەگیرێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın