پەروەردەیی

لێدوانێك لە سەرچاوەیەك بەرپرس لە وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە

- سەرچاوەیەك بەرپرس لە وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان: "ئەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ سەبارەت بەوەی بڕیاریداوە هیچ مامۆستایەكی پیاو لە قوتابخانەی كچان وانە بڵێتەوە، دوورە لە راستییەوە".

21.09.2019 - نوێکردنەوە : 24.09.2019
لێدوانێك لە سەرچاوەیەك بەرپرس لە وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە

Arbil

هەولێر ــ AA

سەرچاوەیەك بەرپرس لە وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستانه‌وه‌ رایگەیاند "ئەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ سەبارەت بەوەی بڕیاریداوە هیچ مامۆستایەكی پیاو لە قوتابخانەی كچان وانە بڵێتەوە، دوورە لە راستییەوە سەرچاوەكە گوتوویەتی:"بەم دواییانە لە هەندێك پەیجی نابەرپرسی نێو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەنگۆی ئەوە بڵاوكراوەتەوە گوایە بڕیاری دراوە نابێت هیچ مامۆستایەكی پیاو لە قوتابخانەی كچان وانە بڵێتەوە، ئەمەش پێشتر لە لایەن وەزارەتی پەروەردەوە بە درۆخراوەتەوە و هیچ بڕیارێك لەوبارەوە دەرنەكراوە".

سەرچاوەكە ئەوەشی گوتووە: "ئەوەی بووەتە جێگەی مایەی سەرسوڕمان ئەوەیە لەم رۆژانەی دواییدا دووبارە لە هەندێك پەیجی نێو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەنگۆیەك بڵاوكرایەوە لەوەی گوایە ئیتر رێگە نادرێت مامۆستایانی پیاو لە قوتابخانەی كچان وانە بڵێنەو، كە لە راستییدا ئامانج لە بڵاوكردنەوەی ئەو دەنگۆیە كەمكردنەوەی گرنگی ئەو هەوڵانەیە كە بە ئامانجی پەرەپێدان بە خوێندن لە قوتابخانەكان بە شێوازی سەردەمییانە خراونەتەگەڕ كە جیاوازی دروست ناكات لە نێوان قوتابی كچ و كوڕ و مامۆستایان".

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش هاتووه‌" ئەم بابەتە بڕیاری لەسەر نەدراوە و بەناوی بەڕێز وەزیری پەروەردە بڵاوكراوەتەوە، لە ڕاستیدا بەڕێز وەزیری پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ھەولێر ھیچ جۆرە بڕیارێكی لەو بارەیەوە نەداوە و ئەم بابەتەی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان ھیچ بنەمایەكی نییە".

سەرچاوەكە داوای لە میدیا و پەیجە فەرمییەكانی نێو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كردووە كە زۆر ورد بن لە گواستنەوەی راستییەكان و جەختیكردەوە لەسەر ئەوەی كە وردبینی بۆ ئەو دەنگۆیەی كە بڵاوكراوەتەوە دەكەن و رێوشوێنی یاسایش لەوبارەوە دەگرنەبەر.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın