قوتابخانەی نێودەوڵەتی وەقفی مەعاریف لە هەولێر به‌رده‌وام ده‌بێت له خوێندنی وانه‌كان به‌شێوه‌ی ئۆنلاین
به‌هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری كۆرۆنا، قوتابخانەی نێودەوڵەتی وەقفی مەعاریف لە هەولێر به‌رده‌وام ده‌بێت له خوێندنی وانه‌كان به‌شێوه‌ی ئۆنلاین بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١ كه له وه‌رزی رابردووی خوێندنه‌وه ده‌ستی به خوێندن به‌و سیسته‌مه كردووه.
Arbil
هه‌ولێر – AA
به‌هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، قوتابخانەی نێودەوڵەتی وەقفی مەعاریف لە هەولێر به‌رده‌وام ده‌بێت له خوێندنی وانه‌كان به‌شێوه‌ی ئۆنلاین بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١ كه له وه‌رزی رابردووی خوێندنه‌وه ده‌ستی به خوێندن به‌و سیسته‌مه كردووه.
بەڕێوبەری قوتابخانەی نێودەوڵەتی وەقفی مەعاریف لە هەولێر، ئیدریس كارائارسڵان به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه ئه‌وان به‌ته‌واوی ئاماده‌ن بۆ خوێندنی وانه‌كان له پۆل و به‌شێوه‌ی ئۆنلاینیش، به‌ڵام به‌هۆی رێنمایییه‌كانی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان خوێندن له ته‌واوی قۆناغه‌كان به شێوه‌ی ئۆنلاین ده‌بێت.
ئیدریس كارائارسڵان به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له ١١ی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه له ته‌واوی قوتابخانه‌كانیان له سه‌روویانه‌وه باخچه‌ی ساوایان و پۆلی یه‌كه‌م و دووه‌می قۆناغی بنه‌ڕه‌تی ده‌ستیان كردووه به گوتنه‌وه‌ی وانه‌كان له پۆلدا، به‌ڵام به‌هۆی بڕیاری نوێی حكوومه‌ت، ده‌ستیان كردووه‌ته‌وه به خوێندن به‌شێوه‌ی ئۆنلاین و گوتی: "به‌دڵنیایییه‌وه خوێندن به‌شێوه‌ی ئۆنلاین وه‌ك هی ناو پۆل نییه. تۆڕی ئینته‌رنێت له هه‌ولێر باشه. له قوتابخانه‌كه‌شمان تۆڕێكی ئینته‌رنێتی خێرا هه‌یه. له‌م رووه‌وه كێشه‌مان نییه. تا ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی تووشی كێشه نه‌بووین له باخچه‌ی ساوایان، قۆناغی بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌ییدا".
بەڕێوبەری قوتابخانەی نێودەوڵەتی وەقفی مەعاریف لە هەولێر ئاماژه‌ی به‌وه دا كه به‌هۆی نه‌بوونی توانا ته‌كنیكییه‌كانی قوتابخانه حكوومییه‌كان، ئه‌وا قوتابییان ناتوانن وه‌ك قوتابییانی قوتابخانه ئه‌هلییه‌كان به‌ئۆلاین بخوێنن و گوتی: "له قوتابخانه‌كانی دیكه وه‌ك قوتابخانه‌ی مه‌عاریف ئه‌و خزمه‌تگوزارییه نییه، به‌ڵكو ته‌نها له قوتابخانه ئه‌هلییه‌كان هه‌یه. به تایبه‌ت له قوتابخانه‌ی ئێمه هه‌م سیسته‌مێك به‌كارده‌هێنین كه پێی ده‌ڵێین بلاكبۆرد و له رێگای ئه‌مه‌وه به‌ئۆنلاین وانه ده‌گوترێته‌وه، هه‌روه‌ها له رێگای پڕۆگرامێكه‌وه به ناوی ماناگه‌باكه‌وه ئه‌ركی ماڵه‌وه به قوتابییان ده‌ده‌ین و تاقیكردنه‌وه‌یان پێ ده‌كه‌ین. قوتابخانه‌كانی دیكه ئه‌و توانایه‌یان له‌به‌رده‌ستدا نییه. له‌باره‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یش بۆ قوتابییان له كاتی گوتنه‌وه‌ی وانه‌كان به ئۆنلاین به‌ته‌واوی تۆمار ده‌كرێن. دواتر ئه‌گه‌ر قوتابییه‌كان بیانه‌وێت ده‌توانن جارێكی دیكه ئه‌و وانه تۆمار كراوانه له ماڵه‌وه یان له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر سه‌یر بكه‌ن. ئێستا ئه‌و وانانه‌ی به‌ئۆنلاین ده‌خوێندرێن ٤٠ خوله‌كین. قۆناغه‌كانی دیكه رۆژانه حه‌وت كاتژمێر و قۆناغی ئاماده‌ییش رۆژانه هه‌شت كاتژمێر وانه‌كانیان پێ ده‌گوترێته‌وه. وه‌ك خوێندن له پۆلدا، به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی خوێندن به ئۆنلاین به‌رده‌وامه".
ئیدریس كارائارسڵان باسی لەوەش کرد کە هەموو قوتابییەکان کۆمپیوتەریان هەیە، تا ئێستا هیچ بەخێوکەرێک لەو بارەیەوە گازەندەی نەکردوە و گوتی: "با ئەوە بیری قوتابییان و خێزانەکانیان بهێنینەوە کە پێویستە زۆر ئاگاداری خۆیان بن. ئەم قۆناغە، قۆناغێکی زۆر سەختە. تکایان لێدەکەین دەمامک بەکاربهێنن و پابەندبن بە رێنماییەکانی خاوێنی و دوورەپەرێزی کۆمەڵایەتی. قوتابی و بەخێوکەرەکانیان بۆ ئێمە گرنگن. هەر بۆیە دەمانەوێت ئاگاداری خۆیان بن".
یاریدەدەری بەڕێوبەری قوتابخانەی نێودەوڵەتی وەقفی مەعاریف لە هەولێر، تەڵعەت یاسین لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئەوەی ئاشکرا کرد کە خوێندنی ئۆنلاین هەلی بەردەوامیدان بە خوێندن بۆ هەموو قوتابییان دەڕەخسێنێت و گوتی: "وەک قوتابخانەی وەقفی مەعاریف لە هەولێر لە کاتێکدا کە پەتای کۆرۆنا بڵاوە، ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠- ٢٠٢١ مان دەستپێکرد و لەڕێی خوێندنی ئۆنلاین بەردەوامی بەم ساڵی خوێندن دەدەین. هەموو قوتابییەکانمان لە ماڵەکانی خۆیانەوە لەگەڵ مامۆستاکانیان وانە دەخوێنن. بێگومان هەمیشە، شێوازی خوێندنی رووبەڕوو جیاوازترە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا توانیومانە بە شێوەیەکی سەرکەوتوانە ئەم کارە ئەنجام بدەین. لە کۆتاییدا قوتابی، مامۆستا و بەخێوکارەکان زۆر خۆشحاڵن لە سەرکەوتنی ئەم سیستمە".
تەڵعەت یاسین لە درێژەی گوتەکانیدا زانیاری زیاتری خستەڕوو و رایگەیاند "قوتابخانەی وەقفی مەعاریف لە هەولێر، ماڵپەڕێکی تایبەت بە خۆی هەیە کە لەڕێیەوە کارەکانی تایبەت بە خوێندنی ئۆنلاین بەڕێوەدەچن. ئەمەش وادەکات ئەم شێوازەی خوێندن لای ئێمە زۆر سەرکەوتووتر و جیاوازتربێت لە قوتابخانە حکوومییەکانی دیکە چونکە مامۆستا لە پۆلدا دادەنیشێت، بەشیوەی ئۆنلاین هەموو قوتابییەکان دەبینت و دەتوانێت راستەوخۆ وەڵامی هەموو پرسیارەکانیان بداتەوە. هیوادارم بەزووترین کات ئەم ڤایرۆسە لە عێراق و جیهان کۆتایی پێبێت و قوتابییان بتوانن بگەڕێنەوە قوتابخانەکانیان".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن