پەروەردەیی, عێراق

ئەنجوومەنی وەزیران پڕۆژەی پێدانی مۆڵەتی خوێندنی لە ھەرێمی کوردستان پەسەند کرد

ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی کۆبووەوە و تیایدا پڕۆژەی پێدانی مۆڵەتی خوێندن لە ھەرێمی کوردستان پەسەند کرا.

Sarmand Hameed  | 10.03.2021 - نوێکردنەوە : 11.03.2021
ئەنجوومەنی وەزیران پڕۆژەی پێدانی مۆڵەتی خوێندنی لە ھەرێمی کوردستان پەسەند کرد

Arbil

هەولێر - AA

ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی کۆبووەوە و تیایدا پڕۆژەی پێدانی مۆڵەتی خوێندن لە ھەرێمی کوردستان پەسەند کرا.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە کوردستانییان کرد بەبۆنەی رۆژی جلی نەتەوەیی کە چەند ساڵێکە ھاونیشتمانییانی ھەرێمی کوردستان لە رۆژی ١٠ی ئادار، بە رێورەسمی جیاواز، رێز لە جلی نەتەوەیی خۆیان دەگرن.

بە گوێرەی راگەیاندراوەکە کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە سەردانی پاپای ڤاتیکان بۆ هەرێمی کوردستان کرد و بە سەردانێکی گرنگ و مێژوویی ناوبرد و گوتی "ئەم سەردانە دووپاتیکردەوە کە ھەرێمی کوردستان، مەڵبەندێکی گرنگیی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەیە لە ناوچەکەدا".
مەسرور بارزانی دەستخۆشیشی لە رێکخەران و دەزگا پەیوندیدارەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بە تایبەتی ھێزە ئەمنییەکان کرد، بۆ سەرخستنی سەردانەکە کە سەرکەوتووانە لە کەشێکی ئارامدا بەڕێوەچوو.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، پشتیوان سادق و سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، سەفین دزەیی راپۆرتێکیان دەربارەی سەردانی پاپای ڤاتیکان و گرنگیی سەردانەکە و دەرئەنجامەکانی بۆ ھەرێمی کوردستان خستووەتەڕوو.

لە بڕگەیەکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئارام محەمەد قادر دوا رەشنووسی پڕۆژەی پێدانی مۆڵەتی خوێندنی لە ھەرێمی کوردستان خستەڕوو . دوای گفتوگۆ و راگۆڕینەوە و پێشنیازکردنی چەند تێبینی و ھەموارکردنێک، پڕۆژەکە پەسەند کرا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın