وەرزش

کۆچبەرەکان جامی مۆندیالیان بۆ فەڕەنسا بەدەستهێنا

فەڕەنسا کە بەردەوام دژ بە سیاسەتی قبوڵکردنی کۆچبەرە، زۆرینەی یاریزانی هەڵبژاردەکەی کە جامی مۆندیالی رووسیا ٢٠١٨یان بەدەستهێنا، لە خێزانە کۆچبەرەکانی ئەفریقان.

Sangar Hamad Azeez  | 17.07.2018 - نوێکردنەوە : 18.07.2018
کۆچبەرەکان جامی مۆندیالیان بۆ فەڕەنسا بەدەستهێنا

Ile-de-France

پاریس - AA

فەڕەنسا کە بەردەوام دژ بە سیاسەتی قبوڵکردنی کۆچبەرە، زۆرینەی یاریزانی هەڵبژاردەکەی کە جامی مۆندیالی رووسیا ٢٠١٨یان بەدەستهێنا، لە خێزانە کۆچبەرەکانی ئەفریقان.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست پەیامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، فەڕەنسا کە دوای ٢٠ ساڵ جارێکی دیکە توانی جامی مۆندیال بەرز بکاتەوە، لە کۆی ئەو یاریزانە سەرەکیانەی کە یارییان دەکرد لە هەڵبژاردەی فەڕەنسا تەنیا دوانیان بە ڕەچەڵەک فەڕەنسین.

بە گشتی لە کۆی ئەو ٢٣ یاریزانەی کە راهێنەری یانەکە بانگهێشتی کردبوون ١٥یان لە خێزانە کۆچبەرە ئەفریقییەکانن.

یاریزانە ئەفریقییەکانی هەڵبژاردەی فەڕەنسا بەم شێوەیەن:

کیلیان مبامپی .. لە خێزانێکی کۆچبەری کامیڕۆنییە

پۆڵ پۆگبا .. لە خێزانێکی کۆچبەری غینییە

نگۆلۆ کانتی .. لە خێزانێکی کۆچبەری مالییە

جیبریل سیدیبی.. لە خێزانێکی کۆچبەری مالییە

ستیڤ مانداندا .. لە خێزانێکی کۆچبەری کۆنگۆییە

پرێسناڵ کیمپیمبی .. لە خێزانێکی کۆچبەری کۆنگۆییە

ستیڤن ئینزۆنزی .. لە خێزانێکی کۆچبەری کۆنگۆییە

ساموێل ئۆمتیتی .. لە خێزانێکی کۆچبەری کامیڕۆنییە

بونیامین مێندی .. لە خێزانێکی کۆچبەری سەنیگالییە

بلەیس ماتویدی .. لە خێزانێکی کۆچبەری ئەنگۆلییە

تۆلیسۆ .. لە خێزانێکی کۆچبەری تۆگۆییە

تۆماس لیمار .. لە خێزانێکی کۆچبەری نێجرییە

عادل رامی .. لە خێزانێکی کۆچبەری مەغریبییە

نەبیل فەقیر .. لە خێزانێکی کۆچبەری جەزائیرییە

عوسمان دێمبلی .. لە خێزانێکی کۆچبەری مۆریتانییە

بەدەر لە یاریزانی ئەفریقی لە هەڵبژاردەی فەڕەنسا ژمارەیەک یاریزانی ئیسپانی، ئیتالی و پڕتوگالیش بوونیان هەیە ئەمانیش بریتین لە :

لوکاس هێرناندێز بە ڕەچەڵەک ئیسپانییە

هوگۆ لۆریس بە ڕەچەڵەک کەتەلۆنییە

ئۆلیڤەر گیرۆد بە ڕەچەڵەک ئیتالییە

باوکی یاریزان ئەنتۆنیۆ گریزمان ئەڵمانییە و دایکیشی پڕتوگالی بەڵام خۆی لە فەڕەنسا لە دایک بووە.

گۆڵپارێزی سێیەمی هەڵبژاردەکەش ئەلفۆنسی ئارێلوا بەڕەچەڵەک فلیپینییە.

ئەوەی جێگای باسە تاکە دوو یاریزانی هەڵبژاردەی فەڕەنسا کە بەڕەچەڵەک فەڕەنسین ئەوانیش بریتین لە بونیامین پاڤارد و فلۆریان تواڤین.





بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın