وەرزش, کۆڤید- ١٩

کۆت دیڤوار.. تەرخانکردنی گەورەترین نەخۆشخانەی تایبەت بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا

یاریزانی بەناوبانگی تۆپی پێ، دیدییە درۆگبا هەڵگری رەگەزنامەی کۆت دیڤوار بڕیاری دا نەخۆشخانە تایبەتەکەی تەرخان بکات بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19).

Alaattin Doğru  | 13.04.2020 - نوێکردنەوە : 14.04.2020
کۆت دیڤوار.. تەرخانکردنی گەورەترین نەخۆشخانەی تایبەت بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا

Dakar

داکار- AA

بەپێی راگەیاندنەکانی کۆت دیڤوار، دیدییە درۆگبا کە یەکێکە لە یاریزانە جیهانییەکان و خەڵکی ئەو وڵاتەیە، نەخۆشخانە تایبەتەکەی خۆی لە شاری ئابیدجان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) خستووەتە خزمەتی حکوومەتەوە.

سەرۆک شارەوانی ئابیدجان، ڤینسێنت تۆ بی ئریە سوپاسی دیدییە درۆگبای کرد لەبەرامبەر ئەو کارە مرۆڤانەیەی ئەنجامیداوە و رایگەیاند، هەرچەندە نەخۆشخانەکە هێشتا تەواو نەکراوە، بەڵام دوای تەواوبوونی دەکرێتە ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا.

پێشتریش حکوومەتی کۆت دیڤوار رایگەیاندبوو لە شاری ئابیدجان ١٣ ناوەند و لە سەرتاسەری ئەو وڵاتەشدا، ٤٥ ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) دروست دەکەن.

یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە لەو وڵاتە لە ١١ی ئاداردا تۆمارکراو تا ئێستا گەیشتوەتە ٥٧٤ حاڵەت کە ٨٥یان چاکبوونەتەوە و پێنجیشیان گیانیان لەدەستداوە.

دیدییە درۆگبا ئەستێرەیەکی بەناوبانگی تۆپی پێیە، پێشتر بۆ یانەی گالاتاسەرای تورکی و چەندین یانەی ئەورووپا و ئەمریکا یاری کردووە و لە تشرینی دووەمی ٢٠١٨ەوە وازی لە تۆپی پێ هێناوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın