Greater London
لەندەن- AA
لە هەفتەی سێیەمی پرێمیەر لیگ-دا، هەردوو یانەی لیڤەرپوول و ئارسناڵ رووبەڕووی یەکبوونەوە.
لە خولەکی ٢٥ی یارییەکەدا، یاریزان ئالەکساندەر لاکازت گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی ئارسناڵ تۆمار کرد.
لە خولەکی ٢٨دا، یاریزان سادیۆ مانە گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی لیڤەرپوول تۆمار کرد و ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە.
دواتر لە خولەکی ٣٤دا، یاریزانی هەمان یانە، ئاندرو رۆبەرتسەن گۆڵی دووەمی تۆمار کرد و نیوەی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی ٢-١ کۆتاییهات.
لە نیوەی دووەمی یارییەکەدا و لە خولەکی ٨٨دا، یاریزان دیگۆ ژوتا گۆڵی سێیەمی بۆ یانەی لیڤەرپوول تۆمار کرد و یارییەکە بە ئەنجامی ٣-١ کۆتاییهات.
ئەمەش سێیەم بردنەوەی لیڤەرپوول و یەکەم شکستی ئارسناڵ-ە لەم وەرزەدا.