وەرزش

وەرنەگرتنی ڤاکسین لە لایەن وەرزشوانانی بژاردەوە ژیانی وەرزشییان دەخاتە مەترسییەوە

-دوای ئەوەی رێکخەرانی پاڵەوانێتی ئوسترالیای کراوە، ئەوەیان ئاشکرا کرد کە ئەو وەرزشوانەی ڤاکسینی وەرنەگرتووە ناتوانێت بەشداریی لە کێبڕکێکاندا بکات، چاوەکان روویان کردە سەر یاریزانی رێزبەندی یەکی جیھانی نۆڤاک جۆکۆڤیچ.

Yunus Kaymaz  | 21.10.2021 - نوێکردنەوە : 22.10.2021
وەرنەگرتنی ڤاکسین لە لایەن وەرزشوانانی بژاردەوە ژیانی وەرزشییان دەخاتە مەترسییەوە

Istanbul

ئیستانبوڵ – AA

چەند وەرزشوانێکی بژاردەی بەناوبانگی جیھانی، بە لەبەرچاوگرتنی کاریگەریەکانی بە شێوەیەکی گەورە لەسەر ژیانی وەرزشیاندا بەردەوامن لەسەر ھەڵوێستیان سەبارەت بە وەرنەگرتنی ڤاکسین یان ئاشکرانەکردنی ئەوەی کە ئایا ڤاکسینیان وەرگرتووە یان نا.

دوای ئەوەی رێکخەرانی پاڵەوانێتی ئوسترالیای کراوە، کە یەکێکە لە چوار پاڵەوانێتییەکەی گراند سڵامی تێنس، ئەوەیان ئاشکرا کرد کە ئەو وەرزشوانەی ڤاکسینی وەرنەگرتووە ناتوانێت بەشداریی لە کێبڕکێکاندا بکات، چاوەکان روویان کردە سەر یاریزانی رێزبەندی یەکی جیھانی نۆڤاک جۆکۆڤیچ.

جۆکۆڤیچی تەمەن ٣٤ ساڵان، لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی بلیچی سڕبی، ئاماژەی بەوە کرد کە ھێشتا دڵنیا نییە لە بەشداریکردن یان نەکردنی لە پاڵەوانێتی کراوەی ئوسترالیا.

ئەو یاریزانە کە نیگەران بوو لە پرسیاری ئایا ڤاکسینی وەرگرتووە یان نا ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمە پرسێکی تایبەتە و ئاماژەکانی رەتکردنەوەی دەرفەتی کەوتنە پێش ھەردوو رکابەری رۆجێر فیردرێ و رافائیل ناداڵی دا کە بە ٢٠ نازناوی گراند سڵام لووتکە دابەش دەکەن.

- یانەی نێتز ئەستێرەی تیپەکەی خستە دەرەوەی کادرۆ

خولی تۆپی باسکەی ئەمریکا (NBA) کە رێژەی وەرگرتنی ڤاکسین تێیدا لە سەدا ٩٠ی تێپەڕاندووە، ماوە ماوە رووبەڕووی ھەڵوێستی ئەو وەرزشوانە ئەستێرانە دەبێتەوە کە نایانەوێت ڤاکسین وەربگرن.

دوایین نموونەش لەسەر ئەمە، ئەوە بوو کە لە لایەن ئەستێرەکانی یانەی برۆکلین نیتز، کێڤن دورانت، جێمز ھاردن و کیری ئیرڤینگەوە روویدا.

یانەی نیتز ئەوەی راگەیاند کە تاکو یاریزانی all-star کیری ئیرڤینگ، ڤاکسین وەردەگرێت، ئەوە بەشداریی راھێنانەکان و یارییەکانی یانەکە ناکات.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın