وەرزشوانانى تايكواندۆى توركيا مەداليايەكى زێڕ و دوو مەدالياى زيويان بەدەستهێنا
وەرزشوانى تورك هاكان رەچبەر، لە پاڵەوانێتى تايكواندۆى گەورانى ئەورووپا بۆ پياوان لە كێشى ٦٣ كيلۆدا، مەدالياى زێڕى بەدەستهێنا و بووە پاڵەوانى ئەورووپا.
Ankara
ئەنقەرە - AA
وەرزشوانە تورکەکان لە رۆژی دووەمی پاڵەوانێتی تایکواندۆی گەورانی ئەورووپا توانیان مەدالیایەکی زێڕ و دوو مەدالیای زیو بەدەستبهێنن.
رووبەرووبوونەوەکانی پاڵەوانێتی تایکواندۆی ئەورووپا لە سۆفیا-ی پایتەختی بولگاریا بەڕێوەدەچێت.
لە دووەم رۆژی پاڵەوانییەتییەکەدا لە یاری کۆتایی کێشی ٦٣ کیلۆدا، وەرشوانی تورک ھاکان رەچبەر توانی بە ئەنجامی ١٨-١٢ لە وەرزشوانی ئیسپانی یوان خورکێرا بباتەوە و مەدالیای زێڕ بەدەستبھێنێت.
لە یاری کۆتایی کێشی ٥٧ کیلۆی ژنان، وەرزشوان خەدیجە کوبرا ئیلگون، بە ئەنجامی ٢٠-٥ بە وەرزشوانی بەریتانی جاد جەنس دۆڕا و بووە خاوەن مەدالیای زیو.
لە یارییەکی دیکەی ژناندا و لە کۆتایی کێشی ٥٣ کیلۆی زەلیھا ئاغرس بە ئەنجامی ٢٤-١٧ بە خانمە رووسی تاتیانا مینینا دۆڕا و مەدالیایەکی دیکەی زیوی بۆ تورکیا بەدەستھێنا.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن