توركيا, وەرزش

هەڵبژاردەکانی تورکیا و ئێران دوای ٤٤ ساڵ بەیەکدەگەن

- هەڵبژاردەی تورکیا سبەی لە ئیستانبوڵ دوای ٤٤ ساڵ لە دوایین رووبەڕووبوونەوەیان، میوانداریی هەڵبژاردەی ئێران دەکات.

Hilmi Sever, Muhammet Ali Kemal  | 27.05.2018 - نوێکردنەوە : 28.05.2018
هەڵبژاردەکانی تورکیا و ئێران دوای ٤٤ ساڵ بەیەکدەگەن

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

هەڵبژاردەی تورکیا سبەی لە ئیستانبوڵ دوای ٤٤ ساڵ لە دوایین رووبەڕووبوونەوەیان، میوانداریی هەڵبژاردەی ئێران دەکات.

بڕیارە یارییەکە لە یاریگای فاتح تەریم لە ناوچەی باشاکشەهیری ئیستانبوڵ کاتژمێر ٢١:٤٥ دەستپێبکات و لە لایەن ناوبژیوانی ئۆزبەکستانی، ڤالێنتین کۆڤالێنکۆوە بەڕێوەببرێت.

هەردوو هەڵبژاردە بۆ دوایین جار لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٧٤دا لە شاری کەراچی پاکستان لە میانی جامی هاریکاریی ناوچەیی بۆ گەشەپێدان (RCD) رووبەڕووی یەکتر یارییان کردووە.

هەڵبژاردەی تورکیا دوایین یاریی نێوانیانی، بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر بردبوویەوە.

یارییەکەی سبەیی نێوان تورکیا و ئێران حەوتەمین یاریی نێوانیانە لە مێژوودا.

لە شەش یاریی پێشووی نێوانیاندا تورکیا خاوەنی چوار بردنەوەیە و هەردوولاش لە دوو یارییدا یەکسانبوون. هەروەها لەو شەش یارییەی رابردوودا هەڵبژاردەی تورکیا ١٢ جار تۆڕی گۆڵی هەڵبژاردەی ئێرانی هەژاندووە و تەنها گۆڵێکی لێکراوە.

بەروار شوێن پالەوانێتیی ئەنجام
20.01.1974کەراچی جامی RCD 1-0
17.09.1969ئەنقەرە جامی RCD 4-0
26.11.1967دەککا جامی RCD 1-0
16.03.1966تاران جامی RCD 0-0
25.07.1965تاران جامی RCD 0-0
28.05.1950ئیستانبوڵ تایبەت 6-1




بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın