مەلەوانێکی تورک بە نوقبوونی ١٠٠ مەتری توانی ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار بکات
Antalya
ئانتاڵیا- AA
مەلەوانی تورک، شاهیکا ئەرجومەن بۆ بەرزڕاگرتنی ٩٨مین ساڵیادی دامەزرانی کۆماری تورکیا، بە یەک هەناسە بە قوڵایی ١٠٠ مەتر چووە ژێر دەریاوە و توانی ریکۆردێکی جیهانیی بۆ خۆی تۆمار بکات.
شاهیکا ئەرجومەن لە کەناراوەکانی قەزای کاش سەربە پارێزگای ئانتاڵیا و لە کێبڕکێیەکی تایبەت بە نوقمبوون لە قوڵایی دەریادا، توانی بە یەک هەناسە بچێتە قوڵایی ١٠٠ مەترەوە و بەمەش ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار بکات.
مەلەوانی تورک، شاهیکا ئەرجومەن ئەم ماوەیەشی بە دوو خولەک و ٥٣ چرکە بڕی و لە دوای هاتنەدەرەوەی لە ئاوەکە لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان باسی لەوە کرد کە ئەم سەرکەوتنەی خۆی پێشکەشی ٩٨مین ساڵیادی دامەزرانی کۆماری تورکیا دەکات، گوتیشی: "لەڕێی تۆمارکردنی ئەم ریکۆردە جیهانییەوە ویستمان سەرنج بخەینە سەر بابەتەکانی وەک قەیرانی گۆڕانی ئاووهەوا، قەیسبوونی گەرمی و یەکسانی رەگەزیی".