كوڕه‌كه‌ی مایكڵ شوماخه‌ر یه‌كه‌م نازناوی فۆرمولا 2ی به‌ده‌ستهێنا
میك شوماخه‌ری ته‌مه‌ن 20 ساڵ كه كوڕی ئه‌فسانه‌ی پێشبڕكێی ئۆتۆمبێله‌كان، مایكڵ شوماخه‌ره، له پێشبڕكێی دووه‌می به‌شی هه‌شته‌می پێشبڕكێی ئه‌م وه‌رزه‌ی قۆرمولا 2 كه له هه‌نگاریا به‌ڕێوه‌چوو، بۆ یه‌كه‌مین جار پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا.
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA

میك شوماخه‌ری ئه‌ڵمانی له تیمی PREMA، له بوداپێستی پایته‌ختی هه‌نگاریا له پێشبڕكێیه‌كی 28 خولیدا به نمره‌ی 43:59.841 پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا.
كوڕه‌كه‌ی شوماخه‌ر وه‌رزی رابردوو له پاڵه‌وانێتیی ئه‌ورووپادا نازناوی فۆرمولا 3ی به‌ده‌ستهێنا و له‌م وه‌رزه‌شدا یه‌كه‌می نازناوی فۆرمولا 2ی برده‌وه.
مایكڵ شوماخه‌ر كه خاوه‌نی 7 نازناوی جیهانیی فۆرمولا 1ه، ساڵی 2013 له رووداوێكی خلیسكێنه‌ی سه‌ر به‌فردا له‌مردن رزگاری بوو.
به‌شێكی زۆری جه‌سته‌ی شوماخه‌ری 50 ساڵان دووچاری ئیفلیجی بووه و له مانگی ئه‌یلوولی 2014ه‌وه راهێنانه‌كانی له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی له سویسرا درێژه‌پێده‌درێت.