Yunus Kaymaz
11 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2022
دۆحه-AA
فیفا ده‌ستی به لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی یاری نێوان ئەرجەنتین و هۆڵەندا كرد کە دوێنێ لە قۆناغی چارەکی کۆتایی مۆندیالی ٢٠٢٢دا له قه‌ته‌ر، ئەنجامدرا.
لە راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی فیفادا هاتووه، لێکۆڵینەوە لە دژی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرجەنتین کراوەتەوە لەسەر هەڵسوکەوتی خراپی یاریزانان و بەرپرسان (مادەی ١٢) و ئەگەری پێشێلکردنی شیرازه و ئاسایشی یارییەکە (مادەی ١٦).
هەروەها ئاماژە بەوە کراوه، لێکۆڵینەوە لە دژی فیدراسیۆنی تۆپی پێی هۆڵەندا دەستیپێکردووە به پاساوی ئەگەری پێشێلکردنی مادەی ١٢.
له‌و یارییه‌دا كه ناوه ناوه گرژییه‌كان هه‌ڵده‌كشان و یاریزانه یه‌ده‌گه‌كانیش به‌شداربوون، ناوبژیوان ئەنتۆنیۆ ماتیۆ لاهۆز لە یارییەکەدا ١٧ جار کارتی زەرد و جارێکیش کارتی سووری به‌رزكرده‌وه..
لە یارییەکەدا ئەرجەنتین سەرکەوتنی بۆ قۆناغی پێش کۆتایی بەدەستهێنا و بە لێدانی سزا بە ئەنجامی ٣-٤ لە هۆڵەندای بردەوە، دوای ئه‌وه‌ی لە کاتی ئاسایی و کاتی زیادکراودا یارییه‌كه بە ئەنجامی ٢-٢ کۆتایی هات. رۆژی سێشەممە ئه‌رجه‌نتین رووبەڕووی کرواتیا ده‌بێته‌وه.