توركيا, وەرزش

سامسون.. وەرزشوانان خۆیان لە بەرزای ٣٢٤ مەتر ھەڵدایە خوارەوە

فیستیڤاڵی "Falcon Fest" بۆ وەرزشە خێراکان لە شارۆچکەی وەزیکۆپروی سەر بە پارێزگای سامسونی تورکیا، رێکخرا و وەرزشوانان لە بەرزترین دووەمین سەکۆی جیھان کە بەرزاییەکەی دەگاتە ٣٢٤ مەتر خۆیان ھەڵدایە خوارەوە.

Abdullah Shukur  | 05.08.2018 - نوێکردنەوە : 10.08.2018
سامسون.. وەرزشوانان خۆیان لە بەرزای ٣٢٤ مەتر ھەڵدایە خوارەوە

Samsun

سامسون - AA

فیستیڤاڵی "Falcon Fest" بۆ وەرزشە خێراکان لە شارۆچکەی وەزیکۆپروی سەر بە پارێزگای سامسونی تورکیا، رێکخرا و وەرزشوانان لە بەرزترین دووەمین سەکۆی جیھان کە بەرزاییەکەی دەگاتە ٣٢٤ مەتر خۆیان ھەڵدایە خوارەوە.

لە دووەمین رۆژی فیستیڤاڵەکەدا، وەرزشوانانی وەرزشی خێرا لە بەرزایی ٣٢٤ مەتر خۆیان ھەڵدایە نێو بەنداوی ئاوێک کە قوڵایەکەی ١٨٠ مەترە.

فیستیڤاڵەکە نمایشی دیکەشی تێدا ئەنجامدرا و بەشێکی وەرزشوانان بە شێوەیەکی ھاوتەریب لەگەڵ رووی ئاو، هه‌ڵفڕین و ئەمەش دیمەنێکی ناوازەی بە ئامادەبووانی فیستیڤاڵەکە بەخشی.

جێگری سکرتێری گشتی شارەوانی گەورەی سامسون، سەفەر عەلی، لەبارەی سازکردنی فیستیڤاڵی وەرزشی خێرا گوتی: "وەرزشوانانی "Base jump" ھەروەکو شەمشەمەکوێرە خزانە نێو کەندەکە و لە دوایین ساتدا پەڕەشوتەکانییان کردەوە. وەرزشی base jump وەرزشێکی زۆر قورسە و زۆربەی وەرزشوانانیش خۆیان دەخەنە مەترسییەوە".





بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın