وەرزش, تۆپی پی, تۆپی پی, تۆپی پی, تۆپی پی

زۆرینەی یارییەکانی پاڵەوانێتی تۆپی پێی ئەورووپا بە بەشداری هاندەران بەڕێوەدەچن

یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا ئەوەی ئاشکرا کردووە کە لە بەشێکی ئەو شارانەی پاڵەوانێتییەکە ئەنجامدەدرێت بەگوێرەی گەورەیی یاریگاکان رێگە بە بەشداری هاندەران دەدرێت.

Abdulkadir Karakaya  | 10.04.2021 - نوێکردنەوە : 11.04.2021
زۆرینەی یارییەکانی پاڵەوانێتی تۆپی پێی ئەورووپا بە بەشداری هاندەران بەڕێوەدەچن

Istanbul

ئیستانبوڵ- AA

لە کۆی ١٢ شار کە میوانداری یارییەکانی پاڵەوانێتی تۆپی پێی ئەورووپا دەکەن لە هەشت شاریان یارییەکان بە بەشداری هاندەران بەڕێوەدەچن.

یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا، لە راگەیاندراوێکدا ئەوەی ئاشکرا کردووە کە لە بەشێکی ئەو شارانەی پاڵەوانێتییەکە ئەنجامدەدرێت بەگوێرەی گەورەیی یاریگاکان رێگە بە بەشداری هاندەران دەدرێت.

بەمشێوەیە لە بوداپێست-ی پایتەختی هەنگاریا بە رێژەی سەدا سەد، لە شاری سانت پترسبۆرگ-ی رووسیا و باکو-ی پایتەختی ئازەربایجان بە رێژەی سەدا ٥٠، لە شارەکانی ئەمستردام، بوخارست، کۆپنهاگن و گلاسگۆو بە رێژەی سەدا ٢٥- ٣٣ و لە لەندەن-ی پایتەختی بریتانیا بە رێژەی سەدا ٢٥ رێگە بە بەشداری هاندەران دەدرێت.

لە ١٩ی نیساندا بڕیار لەسەر ئامادەبوونی هاندەران لەو یارییانە دەدرێت کە لە بیلباوۆ، دبلن، میونخ و رۆما ئەنجام دەدرێن.

بەپێی ئاستی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، ئەگەری زیاد کردنی ژمارەی هاندەران هەیە.

ئەو هاندەرانەی بەشداری یارییەکان دەکەن پێویستە پابەندبن بە رێوشوێنەکانی خۆپارێزی کۆرۆنا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın