Ankara
ئەنقەرە- AA
راهێنەری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی، یۆرگن کلۆپ رایگەیاند، ئەو پێکانەی کە تووشی ئەستێرەی یانەکەی، محەمەد سەڵاح هات لە میانی یاریی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا لەبەرامبەر ریال مەدریدی ئیسپانی و بووە هۆی ئەوەی لە نیوەی یەکەمی گێمی یەکەمدا یارییەکە جێبهێڵێت، پێکانێکی سەختە.
یۆرگن کلۆپ کە لە دوای تەواوبوونی یاریی نێوان لیڤەرپوول و ریال مەدرید لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا زانیاریی دا سەبارەت بە دۆخی تەندروستی محەمەد سەڵاح و گوتی: "لە کۆتایی یارییەکەدا چووە نەخۆشخانە و تیشکی شانی گیراوە، دۆخی پێکانەکەی لە باش ناچێت".
راهێنەری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی، یۆرگن کلۆپ جەختی لەوەکردەوە رەنگە پێکانەکەی محمەد سەڵاح سەخت بێت و گوتی: "ئەگەری ئەوە هەیە نەتوانێت لە مۆندیالدا بەشداریی بکات. کێشەیەکی جددیی لە شانیدا هەیە. دۆخێکە کە بەڕاستی جێگەی باوەڕ نییە".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن