وەرزش

ریال مەدرید بووە پاڵەوانی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بە بردنەوەی لە یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی، نازناوی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای بەدەست هێنا.

Fahrettin İbrahim  | 27.05.2018 - نوێکردنەوە : 28.05.2018
ریال مەدرید بووە پاڵەوانی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا

Ankara

ئەنقەرە - AA

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بە بردنەوەی بە سێ گۆڵ بەرامبەر یەک گۆڵ لە یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی، نازناوی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای بەدەست هێنا.

یاری فیناڵ کە لە یاریگای ئۆلۆمپی شاری کیێڤ پایتەختی ئۆکراینا بەڕێوەچوو و بە بردنەوەی یانەی شاهانە کۆتایی پێهات و گارێس بەیل لە یانەی ریال مەدرید بە تۆمارکردنی دوو گوڵ، بە باشترین یاریزان هەڵبژێردرا.

یاریزانەکانی ریال مەدرید دوای تەواوبوونی یارییەکە لە کاتێکدا مەدالیای بردنەوەی یارییەکەیان لە ملدابوو، جامی یەکێتییەکەیان لە دەستی سەرۆکی UEFA، ئەلیکساندەر جەفری وەرگرت و بە نیشانەی سەرکەوتن بەرزیان کردەوە. یازیزانانی شاهانە هاوکات بە گوتنەوەی گۆرانی "We are the champions"، جەژنی پاڵەوانییەتیان بەرز راگرت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın