Hüseyin Burak Demirer
05 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2022
ئەنقەرە - AA
لە میانی یارییەکانی خولی تۆپی باسکەی ئەمریکا (NBA)، یانەی کلێڤلاند کاڤالییەرز لە یانەی دێترۆیت پیستۆنزی بردەوە.
خولەکە بە ١٢ رووبەڕووبوونەوە، بەردەوامبوو و تیایدا یانەی کلێڤلاند کاڤالییەرز رووبەڕووی یانەی دێترۆیت پیستۆنزی بووەوە و یارییەکە بە ئەنجامی ٨٨-١١٢ لە بەرژەوەندی یانەی کاڤالییەرز، کۆتاییهات، بەم شێوەیەش ئەو یانەیە حەوت یاری یەک لە دوای یەکی بردەوە.
لە یارییەکی دیکەشدا یانەی نیویۆرک نیکس بە ئەنجامی ١٠٦-١٠٤ بەسەر یانەی فیلادێلفیا سێڤنتی سیکسەرزدا سەرکەوت.
ئەنجامی ١٠ رووبەڕووبوونەوەکەی دیکەش بەم شێوەیە بوو:
ئیندیانا پایسەرز- میامی هیت: ١٠١-٩٩
واشنتۆن ویزاردز- برۆکلین نێتس: ٨٦-١٢٨
بۆستۆن سێلتیکس- شیکاگۆ بوڵز: ١٢٣-١١٩
سان ئەنتۆنیۆ سپەرز- لۆس ئانجڵس کلیپەرز: ١٠٦-١١٣
مێمفیس گریزلیس- چارلۆت هۆرنێتس: ١٣٠-٩٩
نیو ئۆرلینز پێلیکانز- گۆڵدن ستەیت وەریۆرز: ١١٤-١٠٥
داڵاس ماڤێریکس- تۆرۆنتۆ راپتۆرز: ١١١-١١٠
مینێسۆتا تیمبەروۆڵڤز- میلوەوکی باکس: ١٠٢-١١٥
فێنیکس سەنز- پۆرتلاند ترایڵ بلایزەرز: ١٠٦-١٠٨
لۆس ئانجڵس لەیکەرز- یوتا جاز: ١١٦-١٣٠