وەرزش, تۆپی پی, تۆپی پی, تۆپی پی, تۆپی پی

خولی ئیتاڵیا.. لازیۆ بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر بەسەر رۆمادا سەرکەوت

لە ١٨هەمین خولی یارییەکانی لیگی تۆپی پێی یانە یەکەمەکانی ئیتاڵیادا، لازیۆ ٣-٠ لە رۆمای بردەوە.

Barış Seçkin  | 16.01.2021 - نوێکردنەوە : 17.01.2021
خولی ئیتاڵیا.. لازیۆ بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر بەسەر رۆمادا سەرکەوت

Roma

رۆما - AA

لە ١٨هەمین خولی یارییەکانی لیگی تۆپی پێی یانە یەکەمەکانی ئیتاڵیادا، یانەی لازیۆ بە سێ گۆڵی بێ بەرمابەر بەسەر یانەی رکابەری هەمیشەییەکەیدا رۆما سەرکەوت.

یارییەکە لە یاریگای رۆما ئۆڵۆمپیات بەڕێوەچوو، رۆما کە هەوڵی بەرزبوونەوە لووتکە دەدات بووە میوانی لازیۆ کە کار دەکات بۆ نزیکبوونەوە لە ریزبەندی باڵای لیگەکە.

لە یاریەکەدا لازیۆ بە گوڕوتینەوە دەستیپێکرد و، لە خوڵەکی ١٤هەمیندا لە رێگەی جیرۆ ئیمۆبیل-ەوە یەکەم گۆڵی تۆمار کرد.

یانەی خاوەن یاریگا لە خولەکی ٢٣دا لە رێگەی لویس ئەلبێرتۆوە گۆڵی دووەمی تۆمار کرد و، نیوەی یەکەمی یارییەکە بە دوو گۆڵ بۆ لازیۆ و سفر بۆ رۆما کۆتایی هات.

لە نیوەی دووەمی یاریەکەدا، لویس ئەلبێرتۆ جارێکی دیکە و لە خولەکی ٦٧دا گۆڵێکی دیکەی بۆ یانەکەی تۆمار کرد، بەوەیش کۆی گۆڵەکانی لازیۆ بەرزبووەوە بۆ سێ گۆڵ.

نیوەی دووەمی یاریکەش بەو شێوەیە کۆتایی هات و، یاریکە ٣-٠ لە بەرژەوەندی لازیۆ کۆتایی هات کە کۆی گشتیی خاڵەکانی بەرزبووەوە بۆ ٣١ خاڵ، بەوەیش ریزبەندی حەوتەمی گرتووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın