تیشێرتی مایکڵ جۆردن بە ١،٣٨ ملیۆن دۆلار فرۆشرا
یەکێتیی وەرزشەکانی زانکۆی ئەمریکی لە زیادکردنێکی ئاشکرادا بە ١،٣٨ ملیۆن دۆلار ئەو تیشێرتەی فرۆشت کە ئەفسانەی تۆپی باسکە، مایکڵ جۆردن لە پاڵەوانێتی باسکەی کوڕاندا لەبەری کردبوو.
Ankara
ئەنقەرە- AA
یەکێتیی وەرزشەکانی زانکۆی ئەمریکی لە زیادکردنێکی ئاشکرادا بە ١،٣٨ ملیۆن دۆلار ئەو تیشێرتەی فرۆشت کە ئەفسانەی تۆپی باسکە، مایکڵ جۆردن لە پاڵەوانێتی باسکەی کوڕاندا لەبەری کردبوو.
مایکڵ جۆردن لە ساڵی ١٩٨٢- ١٩٨٣دا کاتێک بە یاریزانی ساڵ هەڵبژێردرا ئەو تیشێرتەی پۆشیبوو و لۆگۆی زانکۆی کارۆلینا-ی باکووری لەسەرە.
ئەو یاریزانە ئەفسوناویە لەئێستادا تەمەنی ٥٨ ساڵە و لە ژیانی وەرزشیدا چەندین سەرکەوتنی گەورەی تۆمار کردووە و خاوەنی بەشێکی زۆری پشکەکانی یانەی شارلۆت هۆرنێس-ە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن