تۆپی پێ.. لەم هەفتەیەدا چەندین یاری لووتکە ئەنجام دەدرێن
ئەم هەفتەیە یەکیک دەبێت لە چێژبەخشترین هەفتەی وەرز و چەندین رووبەڕووبوونەوەی بەهێز لە خولەکانی جیهان روودەدەن.
Ankara
ئەنقەرە - AA
ئەم هەفتەیە یەکیک دەبێت لە چێژبەخشترین هەفتەی وەرز و چەندین رووبەڕووبوونەوەی بەهێز لە خولەکانی جیهان روودەدەن.
لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی ١٣یەمی خولی پرێمەرلیگ-ی ئینگلیزی سبەی کاتژمێر ٢٠:٣٠ لە یاریگای وێمبلی یانەی تۆتنهام میوانداری یانەی چێلسی ئینگلیزی دەکات.
لە خولی لالیگای ئیسپانیا و لە هەفتەی ١٣یەم کاتژمێر ٢٢:٤٥ یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە یاریگای ڤیسێنتی کاڵدیرۆن میوانداری یانەی بارسێلۆنا دەکات.
دوور لە خولەکانی ئەورووپا و لە باشووری ئەمریکا لە یاری هاتنەوەی کۆتایی خولی کۆپا لیبەرتادۆرێس کە یاری چوون بە ئەنجامی دوو گۆڵ بۆهەرلایەک تەواوبوو، کاتژمێڕ ٢٣:٠٠ یانەی ریڤەرپلەیتی ئەرژەنتینی رووبەڕووی یانەی بۆکاجۆنیۆرزی هەمان وڵات دەبێتەوە.