جيهان, وەرزش, تۆپی پی, تۆپی پی, تۆپی پی, تۆپی پی

تيروپشكى خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەورووپا.. ميسسى و رۆناڵدۆ بەريەكدەكەونەوە

ئەم وەرزە يارى كۆتايى لە ٢٩ى ئايارى ٢٠٢١ لە ياريگاى ئاتاتوركى ئۆلۆمپيى نێودەوڵەتى لە ئيستانبوڵ بەڕێوەدەچێت.

Doğa Kırmızıoğlu  | 02.10.2020 - نوێکردنەوە : 03.10.2020
تيروپشكى خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەورووپا.. ميسسى و رۆناڵدۆ بەريەكدەكەونەوە

Ankara

ئەنقەرە - AA

گرووپەكانى بەهێزترين خولى تۆپى پێى ئەورووپا، خولى يانە پاڵەوانەكانى بۆ ساڵى ٢٠٢٠-٢٠٢١ دياريكرا.

تيروپشكى خولەكە لە ستديۆكانى تەلەفزيۆنى فەرميى سويسرا RTS لە جنێڤ بەڕێوەچوو، ٣٢ يانە كە بەشێوەى راستەوخۆ و لە رێگەى پاشكۆوە سەركەوتوون دابەشكرانە سەر هەشت گروپ.

بەريەككەوتنەكان و رۆژژمێرى يارييەكان بەم شێوەيە:

گروپى A: بايرن ميونيخ (ئەڵمانيا)، ئەتلەتيكۆ مەدريد (ئيسپانيا)، سالزبۆرگ (نەمسا)، لۆكۆمۆتيڤ مۆسكۆڤا (رووسيا).

گروپى B: ريال مەدريد (ئيسپانيا) ، شاختار دۆنيستێك (ئۆكرانيا)، ئينتەر (ئيتاڵيا)، بوروسيا مونشنگلادباخ (ئەڵمانيا)

گروپى C: پۆرتۆ (پورتوگال)، مانچستەر سيتى (ئينگلتەرا)، ئۆلۆمپياكۆس (يۆنان)، ئۆلۆمپيك مارسيليا (فەڕەنسا).

گروپى D: ليڤەرپوول (ئينگلتەرا)، ئاياكس (هۆڵەندا)، ئاتلانتا (ئيتاڵيا)، ميتيلاند (دانيمارك)

گروپى E: سيڤيليا (ئيسپانيا)، چێڵسى (ئينگلتەرا)، كراسنۆدار (رووسيا)، ريێن (فەڕەنسا)

گروپى F: زێنت (رووسيا)، بۆرۆسيا دۆرتمۆند (ئەڵمانيا)، لازيۆ (ئيتاڵيا)، كلۆب برۆژ (بەلجيكا)

گروپى G: يوڤەنتۆس (ئيتاڵيا)، بەرشەلۆنە (ئيسپانيا)، دينامۆ كيێڤ (ئۆكرانيا)، فرێنكاڤارۆس (هەنگاريا)

گروپى H: پاريس ساينت-جێرمان (فەڕەنسا)، مانچستەر يونايتيد (ئينگلتەرا)، لايپزينگ (ئەڵمانيا)، ميديكال باشاك شەهير (توركيا)

- كاتى بەڕێوەچوونى يارييەكان قۆناغى گروپەكان:

گەڕى يەكەم: ٢٠-٢١ى تشرينى يەكەم

گەڕى دووەم: ٢٧-٢٨ى تشرينى يەكەم

گەڕى سێيەم: ٣-٤ى تشرينى دووەم

گەڕى چوارەم: ٢٤-٢٥ى تشرينى دووەم

گەڕى پێنجەم: ١-٢ى كانوونى يەكەم

گەڕى شەشەم: ٨-٩ى كانوونى يەكەم

لە يارى كۆتايى وەرزى رابردوودا يانەى بايرن ميونخ-ى ئەڵمانى جامى پاڵەوانييەتييەكەى بەرزكردەوە، ئەم وەرزە يارى كۆتايى لە ٢٩ى ئايارى ٢٠٢١ لە ياريگاى ئاتاتوركى ئۆلۆمپيى نێودەوڵەتى لە ئيستانبوڵ بەڕێوەدەچێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن