توركيا, وەرزش

تورکیا.. رەزا قەرەئاڵپ بۆ نۆیەمین جار بووە پاڵەوانی زۆرانبازی ئەورووپا

لە یاری کۆتای پاڵەوانییەتی زۆرانبازی ئەورووپا لە کێشی١٣٠ کیلۆگرامی، وەرزشوانی تورکیا، رەزا قەرەئاڵپ بەسەر رکابەرە جۆرجییەکەی، لاکۆبی کاژایا سەرکەوت و مەدالیای زێری بەدەستھێنا.

Abdullah Shukur  | 13.04.2019 - نوێکردنەوە : 14.04.2019
تورکیا.. رەزا قەرەئاڵپ بۆ نۆیەمین جار بووە پاڵەوانی زۆرانبازی ئەورووپا

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

لە یاری کۆتای پاڵەوانییەتی زۆرانبازی ئەورووپا لە کێشی١٣٠ کیلۆگرامی، وەرزشوانی تورکیا، رەزا قەرەئاڵپ بەسەر رکابەرە جۆرجییەکەی، لاکۆبی کاژایا سەرکەوت و مەدالیای زێری بەدەستھێنا.


وەرزشوانی تورکیا، رەزا قەرەئاڵپ لە پاڵەوانییەتی زۆرانبازی ئەورووپا لە شاری بوکرێشی پایتەختی رۆمانیا رووبەڕووی وەرزشوانی جۆرجی، لاکۆبی کاژایا بووە و بە ئەنجامی ٣-٠ بۆ نۆیەمین جار بووە پاڵەوانی زۆرانبازی ئەورووپا.

رەزا قەرەئاڵپ بە بەدەستھێنانی مەدالیای زێر بۆ نۆیەمین جار، نازناوی وەرزشوانی براوەی زۆرترین مەدالیای زێری لە مێژووی زۆرانبازی تورکیا لە پاڵەوانییەتی ئەورووپا بەدەستھێنا.

لەلایەکی دیکەش وەزیری لاوان و وەرزشی تورکیا، مەھمەت موحەرەم قەساپئۆغڵو لە یاری کۆتایی پاڵەوانەتییەکە ئامادە بوو، رەزا قەرەئاڵپ-ی بە تەنیا جێنەهێشت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın