توركیا.. ١٧هه‌مین كێبڕكێی پاڵه‌وانیەتی جیهانی ماتۆڕسوار‌ی به‌ڕێوه‌چوو
- ١٧هه‌مین كێبڕكێی كۆتایی پاڵه‌وانیەتی جیهانی ماتۆڕسوار‌ی (MXGP) كه ئه‌مساڵ دووه‌مجاره به چاودێری سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا له ئافیۆنكاراهیسار سازده‌كرێت، له‌گه‌ڵ پاڵه‌وانیەتی جیهانی گه‌نجان (MX2) به‌ڕێوه‌چوو.
Afyonkarahisar
ئافیۆنكاراهیسار - AA
١٧هه‌مین كێبڕكێی كۆتایی پاڵه‌وانیەتی جیهانی ماتۆڕسوار‌ی (MXGP) كه ئه‌مساڵ دووه‌مجاره به چاودێری سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا له ئافیۆنكاراهیسار سازده‌كرێت، له‌گه‌ڵ پاڵه‌وانیەتی جیهانی گه‌نجان (MX2) به‌ڕێوه‌چوو.
وه‌زیری گه‌نجان و وه‌رزشی توركیا، مه‌همه‌ت موحه‌ڕه‌م كاساپئۆغڵو له‌گه‌ڵ پارێزگاری ئافیۆنكاراهیسار، مسته‌فا توتوڵماز و په‌رله‌مانتارانی سەربە ئاك پارتی، عه‌لی ئۆزكایا، ئیبراهیم یوردونوسه‌ڤه‌ن، ڤه‌یسه‌ل ئه‌رئۆغڵو و سه‌رۆكی فیدراسیۆنی ماتۆڕسوار‌ی توركیا، به‌كر یونس ئوچار له ناوه‌ندی وه‌رزشه‌كانی ماتۆڕی ئافیۆن ١٧هه‌مین كێبڕكێی MXGPی ده‌ستپێكرد.
مه‌همه‌ت موحه‌ڕه‌م كاساپئۆغڵو له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان باسی له‌وه كرد كه پاڵه‌وانیەتی جیهانی ماتۆڕسوار‌ی یارییه‌كی گه‌وره‌یه.
وه‌زیری گه‌نجان و وه‌رزشی توركیا، مه‌همه‌ت موحه‌ڕه‌م كاساپئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه كێبڕكێكه له هه‌موو روویه‌كه‌وه ته‌واوه و گوتی: ''گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی كرد. گوتی 'هیچ كه‌موكوڕیه‌كم به‌دی نه‌كرد'. له‌و باره‌یه‌شه‌وه سوپاسی كۆمه‌ڵگه‌ی ئافیۆنكاراهیسار، پارێزگا، شاره‌وانی، په‌رله‌مانتاران، فیدراسیۆنی ماتۆڕسواریمان ده‌كه‌م. ده‌توانین وه‌ك وڵات به جوانترین شێوه هه‌موو چالاكی و پاڵه‌وانیه‌تییەك رێكبخه‌ین''.
مه‌همه‌ت موحه‌ڕه‌م كاساپئۆغڵو ئه‌و به سیستمكردنه‌ی به شۆڕش ناوبرد كه له میانی ١٨ ساڵی رابردوودا ئه‌نجامیانداون و گوتی: ''به‌ڕاستی ئه‌م گۆڕه‌پانه‌ی ئافیۆنكاراهیسار یه‌كێكه له گۆڕه‌پانه گرنگه‌كانی جیهان له بواری وه‌رزشی ماتۆڕسواریدا. ده‌بینم هه‌م به دامه‌زراوه‌كه‌مان، به جۆرێتیی رێكخستنه‌كه‌مان، میوانداریمان، میوانپه‌روه‌ری خه‌ڵكی ئافیۆنكاراهیسار ئه‌م كێبڕكێیه‌مان به سه‌ركه‌وتوویی ته‌واوكردووه. هاتنی وه‌رزشه‌وانان و ته‌ماشاكه‌ران له هه‌رچوارلای جیهانه‌وه نیشانی ده‌دات كه وه‌ك وڵات له زۆر بواردا له كێبڕكێداین. من له‌و رووه‌وه زۆر دڵخۆشم. له بواری كێبڕكێكاندا میوانداری كێبڕكێی زۆر گرنگ ده‌كه‌ین. له ئه‌نقه‌ره كێبڕكێیه‌ك هه‌یه كه هێشتا درێژه‌ی هه‌یه. دوێنێ یاری میللیمان هه‌بوو. میوانداری جامی سوپه‌ر (UEFA)مان كرد. پشتیوان به خوا ئه‌وانه به‌رده‌وامییان ده‌بێت''.
- له MXGPدا هێرلینگس پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنا
له كێبڕكێیەكه‌ی ناوه‌ندی پاڵه‌وانیەتی جیهانی ماتۆڕسوار‌ی (MXGP)، جێفری هێرلینگس-ی هۆڵه‌ندی مه‌وداكه‌ی به ٣٥،٠٧ خوله‌ك بڕی و پله‌ی یه‌كه‌می ١٧هه‌مین په‌ڵه‌وانیەتی جیهانی به‌ده‌ست هێنا، دووباره وه‌رزشه‌وانی هۆڵه‌ندی گلین گۆڵدنهۆف به ٣٥،٠٩ خوله‌ك پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ست هێنا و تیم گاسه‌ری سلۆڤاكی به ٣٥،٤٠ خوله‌ك پله‌ی چواره‌می به‌ده‌ست هێنا.
هه‌روه‌ها بۆ گه‌نجان جۆرج پرادۆ گاراسیای ئیسپانی به ٣٤،٠٩ خوله‌ك پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنا، تۆم ڤیالای فه‌ڕه‌نسی به ٣٤،١٩ خوله‌ك پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ست هێنا و رۆوان ڤان دی موسدژیك-ی هۆڵه‌ندی به ٣٤،٢١ خوله‌ك پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ست هێنا.
دوا به دوای كێبڕكێكه له لایه‌ن وه‌زیری گه‌نجان و وه‌رزشی توركیا، مه‌همه‌ت موحه‌ڕه‌م كاساپئۆغڵو خه‌ڵات به‌سه‌ر وه‌رزشه‌وانه سه‌ركه‌وتووه‌كان دابه‌شكرا.