وەرزش

ئەرجەنتین چانسی سەرکەوتنی لاواز بووە

- هەڵبژاردەی کرواتیا سەرکەوتنێکی مێژوویی بەسەر هەڵبژاردەی ئەرجەنتین تۆمار کرد و خۆی گەیاندە قۆناغی شازدەی جامی جیهانی 2018ی رووسیا.

Sangar Hamad Azeez  | 22.06.2018 - نوێکردنەوە : 23.06.2018
ئەرجەنتین چانسی سەرکەوتنی لاواز بووە

Novgorod

نیژنی نۆڤگۆرد - AA

هەڵبژاردەی کرواتیا سەرکەوتنێکی مێژوویی بەسەر هەڵبژاردەی ئەرجەنتین تۆمار کرد و خۆی گەیاندە قۆناغی شازدەی جامی جیهانی 2018ی رووسیا.

هەردوو هەڵبژاردە لە چوارچێوەی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکان لە گروپی 'دی' لە نیژنی نۆڤگۆرد رووبەڕووی یەکتر بوونەوە و کرواتیا یارییەکەی بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە.

گێمی یەکەم هەردوو هەڵبژاردە نەیانتوانی تۆڕی یەکتر بهەژێنین بەڵام لە سەرەتای گێمی دووەمدا ئانتی رێبیچ هەڵەیەکی ویلی کابیێرۆی گۆڵپارێزی ئەرجەنتینی قۆستەوە و گۆڵی یەکەمی بۆ هەڵبژاردەکەی تۆمارکرد.

دواتر لە خولەکی ٨٠ لوکا مۆدریچ بە لێدانێکی بەهێز گۆڵی دووەمی بۆ کراوتیا تۆمار کردوو لە کۆتا خولەکەکانیش ئیڤان راکیتیچ گۆلی سییەمی تۆمار کردوو بە تەواوەتی چۆکیان بە تانگۆکان دادا.

بەم دۆڕانە ئەرجەنتین چانسی سەرکەوتنی بۆ قۆناغی داهاتوو لاواز بووە و دەبێت وێڕای سەرکەوتن لە یاری سێییەم، چاوەڕوانی ئەنجامی هەڵبژاردەکانی گروپەکەی بکات بۆ سەرکەوتن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın