توركيا, وەرزش

پێنجەمین کێبڕکێی رالی تورکیا کە لەمیانی پاڵەوانێتی جیهانی رالیدا

دووەمین رۆژی پێنجەمین کێبڕکێی رالی تورکیا کە لەمیانی پاڵەوانێتی جیهانی رالی لە شارۆچکەی مارماریس لە موغڵا بەڕێوەدەچێت.

Durmuş Genç, Sabri Kesen  | 19.09.2020 - نوێکردنەوە : 20.09.2020
 پێنجەمین کێبڕکێی رالی تورکیا کە لەمیانی پاڵەوانێتی جیهانی رالیدا

Muğla

موغڵا - AA

دووەمین رۆژی پێنجەمین کێبڕکێی رالی تورکیا کە لەمیانی پاڵەوانێتی جیهانی رالی لە شارۆچکەی مارماریس لە موغڵا بەڕێوەدەچێت، بە کێبڕکێی قۆناغەکانی یەشیلبەلدە، کزڵان و داتچا دەستیپێکرد.

پێنجەمین کێبڕکێی رالی تورکیا لە پاڵەوانێتی جیهانی رالی فیفا ٢٠٢٠ کە خراوەتە ژێر چاودێری سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە لایەن فیدراسیۆنی وەرزشەکانی ئۆتۆمبێلی تورکیا و بە بەشداری ١٣٠ وەرزشەوان و ٦٥ ئۆتۆمبێل کە لە ١٩ وڵاتەوە هاتوون، دەستی پێکرد.

کێبڕکەکان لە لایەن گەشتیارانی ناوخۆیی و بیانیی لە نێو بەلەم و یەختە تایبەتەکانەوە کە لە کاتەکانی بەیانی زووەوە لە ناوچەکە لەنگەریانگرتووە، تەماشا دەکرێت.

لە دووەم رۆژی کێبڕکێکەدا، بەشداربووان بەیانی لە شوێنی خزمەتگوزاری ئاسپاران دەرچوون و یەکەمجار لە قۆناغی یەشیلبەلدە کە ٣١،٧ کیلومەترە کێبڕکێیان کرد.

پاشان بەشداربووان لە قۆناغی داتچا کە ٨،٧٥ کیلومەترە توانای ئۆتۆمبێلەکانیان نیشاندا.

ئەو شۆفێرە بەناوبانگانەی قۆناغی داتچایان تەواوکرد دواتر لە قۆناغی کزڵان بەردەوامبوون کە ١٣،١٥ کیلۆمەترە، لەم قۆناغەدا شۆفێران پشکنینیان بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان کرد.

کێبڕکێکان کە لە هەندێ بەشیدا لە رێگەی هێلیکۆپتەریشەوە وێنە دەگیرێت لە زۆرێک لە وڵاتان بەشێوەی راستەوخۆ پەخش دەکرێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın