تەكنەلۆجيا و زانست, هەوالي كۆمپانیەکان

رێککەوتنی نێوان ئاژانسی ئانادۆڵو و ناوەندی میدیایی ئەلجەزیرە

- لە قەتەر رێککەوتنێکی هاریکاریی لە نێوان ئەکادیمیای هەواڵیی ئاژانسی ئانادۆڵو و ناوەندی راهێنان و پەرەپێدانی میدیایی ئەلجەزیرە، ئیمزا کرا.

Muhammet Ali Kemal  | 26.05.2016 - نوێکردنەوە : 26.05.2016
رێککەوتنی نێوان ئاژانسی ئانادۆڵو و ناوەندی میدیایی ئەلجەزیرە

دۆحە

لە قەتەر رێککەوتنێکی هاریکاریی لە نێوان ئەکادیمیای هەواڵیی ئاژانسی ئانادۆڵو و ناوەندی راهێنان و پەرەپێدانی میدیایی ئەلجەزیرە، ئیمزا کرا. 

لە رێوڕەسمی ئیمزاکردنی رێککەوتنەکەدا کە لە ناوەندی دۆحەی ئەلجەزیرە بەڕێوە چوو، هەریەک لە رێکخەری ئەکادیمیای هەواڵیی ئاژانسی ئانادۆڵو ئومیت سۆنمەز و بەڕێوەبەری پەرپێدان و ستراتیژ لە ئەلجەزیرە بەشدارییان کرد.

سۆنمەز لە گوتەیەکدا ئاماژەی بەوە کرد ئەو رێککەوتنە دەبێتە دەروازەیەک بۆ هاوبەشی پێکردنی ئەزموونی هەردوو دامەزراوەکە لە نێوانیاندا و رایگەیاند: ''ئەمڕۆ وەک ئەکادیمیای هەواڵیی ئاژانسی ئانادۆڵو لە پێناو هاوبەشی پێکردنی ئەزموونەکانمان لە نێوانماندا و لە داهاتووشدا پەرەپێدانی چالاکی و کاری هاوبەشی راهێنان، لەگەڵ ناوەندی راهێنان و پەرەپێدانی میدیایی ئەلجەزیرە رێککەوتنێکمان ئیمزا کرد''.

ئومیت سۆنمەز باسی لەوە کرد لە ناوچەی کەنداو و خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا ناوەندی پەروەردە و پەرەپێدانی میدیایی ئەلجەزیرە ئەزموونێکی ئێجگار گەورە و بەرفراوانی هەیە و گوتی: ''ئەکادیمیای هەواڵیی ئاژانسی ئانادۆڵوش لە تورکیا، باکووری ئەفریقیا و خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا خاوەنی ئەزموونە و بەیەکگرتنی ئەو دوو ئەزموونە شتێکی گەورەی لێ بەرهەم دێت و لە رێگەی کاری راهێنانی هاوبەش و چالاکی و ئەزموونەوە لە هەوڵی بەرەوپێشبردنی زیاتری هاریکاریی نێوانمانداین''.

لە رێوڕەسمەکەدا هەریەک لە بەڕێوەبەری ناوەندی راهێنان و پەرەپێدانی میدیایی ئەلجەزیرە مونیر ئەلدائیمی، یاریدەدەری رێکخەری ئەکادیمیای هەواڵیی ئاژانسی ئانادۆڵو، جیهانگیر ئیشبیلیر و نوێنەری ئاژانسەکە لە قەتەر ئەحمەد یوسف ئامادە بوون.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın