دەنگدان بۆ وێنەكانی ساڵ لە ئاژانسی ئانادۆڵو
دەنگدانی ئاژانسی ئانادۆڵو بۆ ھەڵبژاردنی وێنەكانی ساڵ دەستی پێكرد. 22 فۆتۆی ھەڵبژاردە لە بوارەكانی ھەواڵ و ژیان ئەمڕۆ دەنگیان لەسەر دەدرێ.
ئەنقەرە
لە ئاژانسی ئانادۆڵو دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنی وێنەی ساڵ دەستی پێكرد. لە كۆتایی دەنگدانەكەدا گرنگترین وێنەكانی ئاژانسی ئانادۆڵو كە كاریگەرییان لە سەر رۆژەڤی توركیا و جیھان بووە، وەك "فۆتۆی ساڵ" ھەڵدەبژێردرێن.
لە چوارچێوەی بەرنامەكانی 100ەمین ساڵی دامەزراندنی ئاژانسی ئانادۆڵو بۆ جاری یەكەم لە ساڵی 2012 ئەم ھەڵبژاردنە ئەنجامدرابوو.
ئەمساڵیش لە پاڵ توركیا، 22 وێنە كە لە جوگرافیا جۆراوجۆرەكان وەك، سووریا، میسر، فەڵەستین، ئیندۆنێزیا، پاكستان، سیەرا لیۆن، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و وڵاتانی باشووری ئەمریكا گیراون، بە ژێرنووسی 3 زمانی جیاواز لە ھەموو جیھاندا پێشكەشی كێبەركێیەكە كراون.
ئەو وێنانەی كە بە مەبەستی دەنگدان لەسەریان پێشكەشی ئەنجوومەنەكە كراون ئەو وێنانەن كە لە لایەن ئیدیتۆرانی ئاژانسی ئانادۆڵو جێگیركراون كە لە دەنگدانی مانگانەدا دەبوونە "وێنەی مانگ". ھەروەھا ئەو وێنانەی كە لە میدیای جیھانیدا رەنگیانداوەتەوە وەك "Time, Washington Post, New York Times, The Guardian, The Telegraph, Huffington Post, Paris Match" لە بابەتی جراوجۆر وەكوو شەڕ و پێكدادان، كارەساتی سروشتی، سیاسەت، وەرزش و ژیان.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن