هونەر و كلتوور, ژيان

چیرۆكی ژیانی شوانێكی خاوەن پێداویستی تایبەت

ـ شوانێكی خاوەن پێداویستی تایبەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی سەرەڕای لەدەستدانی دوو دەست و چاوێكی بە هۆی تەقینەوەی مینەوە، بەڵام لە ژیان دانەبڕاوە و سەرقاڵی بەخێوكردنی مەڕ و بزنە و بۆ خۆی كارەكانی رۆژانەی ئەنجام دەدات.

Dlshad Saifaalddin Ahmed  | 19.08.2019 - نوێکردنەوە : 20.08.2019
چیرۆكی ژیانی شوانێكی خاوەن پێداویستی تایبەت Foto Muhabiri Muhammet Jalal

As Sulaymaniyah

سلێمانی ـ AA

محەمەد فەتاح خدر تەمەن 63 ساڵ دانیشتووی گوندێكی ناوچەی بێتواتەیە لە نزیك قەزای رانیە (134 كیلۆمەتر باكووری رۆژئاوای سلێمانی)، ئەو كەسێكی خاوەن پێداویستی تایبەتە، بەڵام رێژەی زۆری كەمئەندامییەكەی نەبووەتە رێگر لە ژیانی و بۆخۆی كاروباری رۆژانەی خۆی ئەنجام دەدات.

محەمەد فەتاح خدر لە منداڵییەوە كاری شوانێتی بۆ ماوەتەوە، وەك خۆی دەڵێت لە تەمەنی 10 ساڵییەوە دەستی داوەتە شوانی و لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵات و ئەو كارە بووەتە پیشەی سەرەكی كە تا ئێستاش بژێوی خێزانەكەی لەو رێگەیەوە دابین دەكات.

لە ساڵی 1989 بە هۆی تەقینەوەی مینێكەوە لە چیایەكی نزیك گوندەكەیان، بەسەختی بریندار بووە و هەردوو دەست و چاوێكی لەدەستداوە و چاوەكەی تریشی بە كزی دەبینێت.

ئەو دەڵێت، ناوچەكەیان بە هۆی شەڕی نێوان عێراق و ئێرانەوە (1980-1988) ژمارەیەكی زۆر مین و تەقەمەنی تیادا چێنراوە و رێكخراوە پەیوەندییدارەكانیش وەك پێویست نەچوون بە هانایانەوە بۆ پاككردنەوەی ناوچەكە لە مین و تەقەمەنی.

ئەم شوانە ژیانی رۆژانەی گوندی پێخۆشترە و لەگەڵ خێزانەكەی رۆژانە سەرقاڵی بەخێوكردن و لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵاتەكەیەتی و زۆربەی زۆری كارەكانیش كە كاری زەحمەت و سەختن بۆ خۆی ئەنجامی دەدات.

محەمەد فەتاح خدر لەو بارەیەوە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "تائێستا هاوكارییەكی وا نەكراوم و تەنها مووچەیەكی كەمئەندامیم هەیە كە بە سێ‌ مانگ جارێك 150 هەزار دینار وەردەگرم، ئەوەش زۆر كەمە و بەشی بژێوی رۆژانەمان ناكات، بۆیە خۆمان بە بەخێوكردنی مەڕو ماڵاتەوە سەرقاڵ كردووە بۆ پەیداكردنی بژێوی ژیانی خۆمان و كارەكانی رۆژانە بۆ خۆم بە ئەنجامی دەگەیەنم".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın