هونەر و كلتوور

مووسڵ.. كردنەوەی پێشانگای کتێب لەسەر شەقام بووەتە مایەی کۆکردنەوەی رۆشنبیران و نووسەرانی شارەکە

دوێنێ ھەینی، پێشانگای کتێب لەسەر شەقام لە بەشی چەپی شاری مووسڵ، کرایەوە کە بووەتە شوێنێک بۆ کۆکردنەوەی رۆشنبیران و نووسەرانی شارەکە کە لە ساڵانی رابردوودا بەھۆی داعشەوە نەدەتوانرا، ئەو جۆرە چالاکییانە لە شاری مووسڵ ئەنجام بدرێت.

Ismael Adnan Yaqoob  | 29.05.2021 - نوێکردنەوە : 30.05.2021
مووسڵ.. كردنەوەی پێشانگای کتێب لەسەر شەقام بووەتە مایەی کۆکردنەوەی رۆشنبیران و نووسەرانی شارەکە

Mosul

مووسڵ ــ AA

دوای کۆنترۆڵکردنەوەی شاری مووسڵ سەنتەری پارێزگای نەینەوا باکووری عێراق لەژێر دەستی داعش لە ساڵی ٢٠١٧دا و بەھۆی دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیرییەوە ، چالاکی جۆراوجۆر لە بواری رۆشنبیری لەبەشی راستی شارەکە، ئەنجامدەدرێت.

دوێنێ ھەینی، پێشانگای کتێب لەسەر شەقام لە بەشی چەپی شاری مووسڵ سەنتەری پارێزگای نەینەوا باکووری عێراق، کرایەوە کە بووەتە شوێنێک بۆ کۆکردنەوەی رۆشنبیران و نووسەرانی شارەکە کە لە ساڵانی رابردوودا بەھۆی داعشەوە نەدەتوانرا، ئەو جۆرە چالاکییانە لە شاری مووسڵ ئەنجام بدرێت.

شوێنی کردنەوەی پێشانگای کتێبەکە لە بەشی چەپی مووسڵ، بە ھەوڵ و دەستپێشخەری سێ گەنجی خۆبەخشی شارەکە و بە پاڵپشتیی دارایی ئاژانسی ئەمریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID) دوای کۆنترۆڵکردنەوەی مووسڵ لەژێر دەستی داعش، نۆژەنکراوەتەوە، بە ئامانجی ئەوەی ببێتە مایەی کۆکردنەوەی رۆشنبیران، نووسەران و ئەدیبدۆستان بە تایبەتیش دوای ئەوەی شەقامی نوجێفی کە تایبەتبوو بە کتێب و چالاکی رۆشنبیری لە ناوچەکە، بەھۆی شەڕەکانی دژبە داعشەوە خاپوورکراوە.

پێشانگای کتێب لەسەر شەقام ھەموو رۆژانی ھەینی لە بەشی چەپى مووسڵ بەرووی رۆشنبیران، نووسەر، ئەدیبدۆستاندا دەکرێتەوە کە لە میانیدا چەندین چالاکی ھونەری تیایدا ئەنجام دەدرێت.

نووسەر و شاعیر لە شاری مووسڵ، عەبدولجەبار جبوری کە سەردانی پێشانگاکەی کردووە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دوا و گوتی: "بە کردنەوەی پێشانگاکە خۆشحاڵبووین کە لە دوای کۆنترۆڵکردنەوەی مووسڵەوە، ئەمە یەکەم پێشانگای کتێبە کە لە شارەکەمان دەکرێتەوە".

گوتیشی: "شوێنی کردنەوەی پێشانگای کتێبەکە گرنگییەکەی لەوەدایە کە دەبێتە چەتری کۆکردنەوەی رۆشنبیران، نووسەران، ھونەرمەندان و ئەدیبدۆستان، جگە لەوەیش کردنەوەی پێشانگای کتێبەکە ئەو پەیامە بە ھەموو جیھان دەگەیەنێت کە جارێکی دیکە مووسڵ دوای وێرانکارییەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، خۆی بنیات دەنێتەوە".

یەکێک لەو گەنجە خۆبەخشانەی کە بەشداریکردووە لە بنیاتنانی شەقامی پێشانگای کتێبەکە بە ناوی سەڵاح وەراق بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو قسەی کرد و گوتی: "لەگەڵ دوو گەنجی دیکەدا بەناوەکانی ئیبراھیم و مەحمود، خۆبەخشانە بە پاڵپشتیی دارایی ئاژانسی ئەمریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID)، شەقامی پێشانگای کتێبەکەمان نۆژەنکردەوە کە کەوتووەتە نزیک زانکۆی مووسڵ".

گوتیشی: "شەقامەکەمان لە بری شەقامی نوجێفی کە تایبەتبوو بە کتێب لە بەشی راستی مووسڵ بەھۆی شەڕەکانی دژبە داعشەوە خاپوورکراوە، نۆژەنکردەوە کە ئێستا ٤٠ فرۆشگای کتێب لەخۆدەگرێت کە ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە رۆشنبیران و ئەدبیدۆستان رووی تێدەکەن".

لای خۆیەوە سەرۆکی زانکۆی مووسڵ، قوسەی ئەحمەد لەبارەی کردنەوەی پێشانگای کتێبەکە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "بە کۆکردنەوەی پێشانگای کتێبەکە زۆر خۆشحاڵین، جگە لەوەیش کردنەوەی پێشانگای کتێبەکە، پڕۆژەیەکی گرنگە ".

گوتیشی: "کردنەوەی پێشانگای کتێبەکە، دەبێتە جێگرەوەی شەقامی نوجێفی کە لە ساڵی ١٩١٣وە تایبەت بە کتێب لە بەشی راستی مووسڵ، بەڵام بەھۆی شەڕەکانی دژبە داعشەوە خاپوورکراوە".

راشیگەیاند کە ھەروەھا کردنەوەی پێشانگای کتێبەکە ئەو پەیامە بە ھەموو جیھان دەگەیەنێت کە شاری مووسڵ زیندووە و نەمردووە ".

مووسڵ.. كردنەوەی پێشانگای کتێب لەسەر شەقام بووەتە مایەی کۆکردنەوەی رۆشنبیران و نووسەرانی شارەکە

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın