مه‌لاتیا.. گه‌شتێكی ٥٠٠ ساڵه به مێژووی قاوه‌دا له مۆزه‌خانه‌یه‌ك
- مۆزه‌خانه‌كه ناوی "میوانخانه‌ی خاتری قاوه‌یه‌ك ٤٤ ساڵ ده‌مێنێته‌وه"یه و هه‌ستی گه‌ڕان به مێژوودا به سه‌ردانیكه‌رانی ده‌به‌خشێت.
Malatya
مه‌لاتیا - AA
شاره‌وانی شارۆچكه‌ی یه‌شیلیورت سه‌ربه مه‌لاتیا، میوانخانه‌یه‌كی مێژوویی كردووه‌ته مۆزه‌خانه و ئه‌مه‌یش بووه‌ته هۆی راكێشانی سه‌ردانیكه‌ران و گه‌شتیاران.
مۆزه‌خانه‌كه ناوی "میوانخانه‌ی خاتری قاوه‌یه‌ك ٤٤ ساڵ ده‌مێنێته‌وه"یه و هه‌ستی گه‌ڕان به مێژوودا به سه‌ردانیكه‌رانی ده‌به‌خشێت.
شوێنی مۆزه‌خانه‌كه یه‌كێك له میوانخانه مێژووییه‌كانه له شارۆچكه‌كه و ٥١٠ پارچه‌ی مێژوویی له خۆده‌گرێت كه له دروستكردن و ئاماده‌كردنی قاوه‌دا به‌كارده‌هێنرێن و بریتیین له هه‌ریه‌ك له ده‌سكه‌وان، قۆری، فنجان، ده‌ستاڕ، تاوه‌ی هاڕین، قه‌پان، كه‌وچكی ته‌خته، كوپه‌ڵه‌ی ئاو و قاپ و قاچاخی تایبه‌ت به دانانی شیرینی كه ته‌مه‌نیان بۆ به‌ر له ٥٠٠ ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئامانج له دروستكردنی مۆزه‌خانه‌كه گه‌یاندنی قاوه‌ی توركییه به نه‌وه‌كانی داهاتوو و ناساندنیه‌تی به گه‌شتیاران و سه‌ردانیكه‌ران. قاوه‌یه‌كیش كه به‌تایبه‌ت ئاماده‌كراوه، پێشكه‌شی ئه‌و كه‌سانه ده‌كرێت كه سه‌ردانی مۆزه‌خانه‌كه ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی شاره‌وانی یه‌شیلیورت، مه‌همه‌ت چنار له لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژه‌ی به‌وه كرد له ئه‌نجامی كاری دوور و درێژ، یه‌كێك له میوانخانه مێژووییه‌كانیان نۆژه‌نكردووه‌ته‌وه و كردوویانه‌ته مۆزه‌خانه.
مه‌همه‌ت چنار باسی له‌وه‌یش كرد ١٣ میوانخانه‌ی تۆماركراو له شارۆچكه‌كه‌یان هه‌یه و پلانیان هه‌یه سه‌رجه‌میان بكه‌نه مۆزه‌خانه و گوتی:
"ئه‌مه كاری زۆری ده‌وێت و ئێمه چه‌ندین ساڵه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین. شوێنێكه كه تایبه‌تترین پارچه مێژووییه‌كانی لێیه. له مۆزه‌خانه‌كه‌ماندا ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ده‌ی ١٦ و له وڵاته‌كه‌مان و له وڵاته جۆراوجۆره‌كان له دروستكردن و ئاماده‌كردنی قاوه‌دا به‌كارهاتوون و په‌یوه‌ستن به كولتووری قاوه، نماییش ده‌كرێن. به‌گشتیی قاوه‌یه‌ك ٤٠ ساڵ خاتری ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قاوه‌ی مه‌لاتیا‌یه و لێره پێشكه‌ش ده‌كرێت، ئێمه ناوێكی له‌وجۆره‌مان لێناوه. هه‌موو شتێكی په‌یوه‌ست به ئاماده‌كردنی قاوه له مۆزه‌خانه‌كه‌مان هه‌یه، هه‌ر له كه‌لوپه‌لی په‌یوه‌ست به هاڕین، لێنان، جۆره‌كانی قۆری و فنجان، ئه‌و لوقم و شیرینییانه‌ی له‌گه‌ڵ قاوه‌دا پێشكه‌ش ده‌كرێن، كه‌وچك، ژێر فنجان و به كورتی هه‌موو جۆره كه‌لوپه‌لێكی په‌یوه‌ست به قاوه".
- "٥١٠ پارچه‌ی جۆراوجۆرمان هه‌ن"
سه‌رۆكی شاره‌وانی یه‌شیلیورت، مه‌همه‌ت چنار تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ردانیكه‌رانی مۆزه‌خانه‌كه، به بۆنی قاوه گه‌شتێك به مێژوودا ده‌كه‌ن و گوتی:
"له مۆزه‌خانه‌كه‌ماندا ٥١٠ كه‌لوپه‌لی جۆراوجۆری په‌یوه‌ست به دروستكردن و ئاماده‌كردنی قاوه هه‌یه. هه‌ر له هیندستانه‌وه تا چین له وڵاته جۆراوجۆره‌كانی ئه‌ورووپاوه، تا ده‌وڵه‌تی عوسمانیی، كه‌لوپه‌لمان هه‌یه و نمایشیان ده‌كه‌ین".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن