هونەر و كلتوور

حەفتا و پێنجەمین فێستیڤاڵی فلیمی کان لە ژێر سێبەری جەنگی رووسیا-ئۆکراینا بەڕێوەدەچێت

- فێستیڤاڵی فلیمی کان کە لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بە نەرێنی کاریگەری لەسەر ھەبوو، ئەمساڵیش لەژێر سێبەری جەنگی رووسیا-ئۆکراینادا بەڕێوەدەچێت.

Esra Taşkın, Alaattin Doğru  | 18.05.2022 - نوێکردنەوە : 19.05.2022
حەفتا و پێنجەمین فێستیڤاڵی فلیمی کان لە ژێر سێبەری جەنگی رووسیا-ئۆکراینا بەڕێوەدەچێت

پاریس - AA

فێستیڤاڵی فلیمی کان کە لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بە نەرێنی کاریگەری لەسەر ھەبوو، ئەمساڵیش لەژێر سێبەری جەنگی رووسیا-ئۆکراینادا بەڕێوەدەچێت.

حەفتا و پێنجەمین فێستیڤاڵی فلیمی کان، کە لە ساڵی ٢٠٢٠ بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئەنجامنەدرا و لە ساڵی ٢٠٢١ لە بری مانگی ئایار بۆ مانگی تەمووز دواخرا، ئەمساڵ لە کاتی خۆی و لە شاری کان بەڕێوەدەچێت.

فێستیڤاڵەکە کە ئەم ئێوارەیە کاتژمێر ١٩:٠٠ بە کاتی ناوخۆیی شارەکە بە رێورەسمێک دەستپێدەکات و تاکو ٢٨ی ئایار بەردەوام دەبێت.

فێستیڤاڵەکە بە فلیمی "Coupez!"ی دەرھێنەری فەڕەنسی میشێل ھازاناڤیکوس دەستپێدەکات.

ئەکتەری فەڕەنسی ڤینسێنت لیندۆن سەرۆکایەتی دەستەی داوەرانی ئەمساڵی فێستیڤاڵەکە دەکات کە تێیدا ٢١ فلیم کێبڕکێی بردنەوەی چڵە دارخورمای زێڕین دەکەن.

- فێستیڤاڵێک لە سێبەری جەنگی ئۆکراینا-رووسیا

حەفتا و پێنجەمین ڤیستیڤاڵی فلیمی کان لە سێبەری جەنگی ئۆکراینا-رووسیا بەڕێوەدەچێت. پێش بەڕێوەچوونی چالاکییەکە قەدەغەکردنی ھاتنی شاندی رووسیا بۆ فێستیڤاڵەکەی ئەمساڵ راگەیەندرابوو.

وەکو ئاماژەیەک بۆ پاڵپشتیکردنی گەلی ئۆکراینا، فلیمی دوو دەرھێنەری ئۆکراینی لە بەشە جیاوازەکانی ڤیستیڤاڵەکە و دوایین فلیمی دەرھێنەری لیتوانی مانتاس کڤیداراڤیسیوس "ماریوپۆل ٢" کە مانگی رابردوو لە ئۆکراینا کوژرا لە نمایشێکی تایبەتدا پێشکەشی دۆستانی سینەما دەکرێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın