توركيا, هونەر و كلتوور

ئیبراھیم تاتڵیسەس لە دوای ١٢ ساڵ کۆنسێرتێی ئەنجامدا

دوای چەندین ساڵ لە دوور کەوتنەوە لە سەکۆی گۆرانی وتن، ئیبراھیم تاتڵیسەس دووبارە بە ھەوادارانی شاد بوویەوە.

Aişe Hümeyra Bulovalı  | 24.09.2021 - نوێکردنەوە : 24.09.2021
ئیبراھیم تاتڵیسەس لە دوای ١٢ ساڵ کۆنسێرتێی ئەنجامدا

Istanbul

ئیستانبوڵ – AA

دوای چەندین ساڵ لە دوور کەوتنەوە لە سەکۆی گۆرانی وتن، ئیبراھیم تاتڵیسەس دووبارە بە ھەوادارانی شاد بوویەوە.
ئیبراھیم تاتڵیسەس، کە نازناوى "ئیمەراتۆری" لێنراوە، دوای دابڕان بۆ ماوەی ١٢ ساڵ، لە چوارچێوەی " کۆنسێرتە کراوەکانی پاراف کوروچەشمە" ئاھەنگێکی پێشکەش کرد.

کۆنسێرتەکە، کە لەلایەن Poll Production رێکخرابوو، دیکۆرێکی تایبەتیان بۆ تاتڵیسەس ئامادەکرد و ئۆرکێسترایەکی گەورەش لە پشتييەوە ئامادە بوو.
تاتڵیسەس، لەگەڵ سەرکەوتنی بۆ سەر سەکۆی ئاھەنگەکە، ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم کۆنسێرتە وەکو بردنەوەى یارییەکی بەخت وابووە بۆی و گوتی: "ئەگەر خوا گوتی ‘بەندەکەم بڕۆ’ کەس ناتوانێت بڵێ ‘بوەستە’ ھەموو شتێک لە خواوە دێت. ئێوەم خۆشدەوێت، رێزتان لێدەگرم. دڵخۆشم".

تاتڵیسەس، تاکو نیوە شەو لەسەر سەکۆ کۆنسێرتەکە کە لە دوو بەش پێکھاتبوو مایەوە، ئەوەی راگەیاند کە دەتوانێت تاکو بەیانی گۆرانی بڵێ.
ئیبراھیم تاتڵیسەس، گۆرانییەکانی، "ھایدی سۆیلە"، "بەبەيیم"، "کاڤور باڵکلار"، "ئێولەرین ئۆنوندە بۆیاڵی دیرەک"، "یاڵنزم" و "نە سێڤدالار یاشادم" و چەندین گۆرانی پێشکەش ئامادەبوان کرد.
کۆنسێرتەکەی تاتڵیسەس، کە بووە جێگەی بایەخی زۆربەی میوزیک دۆستان، ھەر یەک لە ھونەرمەندان شەفەک سێزەر، گۆرانیبێژ گولبەن ئەرگەن و دیلان چتاکی کچی تاتڵیسەس و چەندین کەسی دیکەی جیھانی ھونەر و میوزیک ئامادەی بوون.
بلیتی کۆنسێرتەکەی ئیبراھیم تاتڵیسەس ، کە چەند رۆژێک پێش ئێستا تەواو بووە، لە رۆژانی ٢٤ و ٢٥ی ئەیلوولیش لە کۆنسێرتی کراوەی کوروچەشمەش بەڕێوە دەچێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın