هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ٢٠٢١

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە عێراق ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی بڵاوکردەوە

Hamdi Yıldız  | 17.10.2021 - نوێکردنەوە : 17.10.2021
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە عێراق ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی بڵاوکردەوە

Iraq

بەغدا - AA

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە عێراق، ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا بڵاوکردەوە و رایگەیاند کە هەموو کەس دەتوانێت ئەنجامەکان ببینێت.

سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە عێراق، عەدنان جەلیل لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا لە بەغدا، ئاماژەی بەوە کرد کە ژماردنەوەی دەنگەکانی سێ هەزار و ٦٨١ سندوقی هەڵبژاردن بەدەست تەواو بووە و سەدا سەد لەگەڵ کاری جیاکردنەوەی ئەلیکترۆنیدا هاوتا بووە.

عەدنان جەلیل باسی لەوە کرد کە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنە گشتییەکە لە ماڵپەڕی ئینتەرنێتدا بڵاوکراوەتەوە و هەموو کەس دەتوانێت دەستی پێی بگات.

سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە عێراق، هەروەها باسی لەوە کرد کە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بە یەک چاو تەماشای هەموو پێکهاتە سیاسییەکان دەکات و ئەرکی کۆمیسیۆن پاراستنی دەنگی دەنگدەرانە و لەوەشدا سەرکەوتوو بووە.

عەدنان جەلیل ئەوەشی وەبیرهێنایەوە کە هەتا پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ئەنجامە نافەرمییەکان دەمێنێتەوە.

بەپێی ئەنجامی بەرایی ئەو هەڵبژاردنە گشتیە پێشوەختەی کە لە ١٠ی تشرینی یەکەمدا لە عێراق بەڕێوەچوو، رەوتی سەدر ٧٣ کورسی بەدەستهێناوە، هاوپەیمانی فەتح کە گرووپەکانی حەشدی شەعبی لەخۆ دەگرێت کە ئێران پشتیوانیان دەکات تەنها ١٤ کورسی بەدەستهێناوە و هاوپەیمانی سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق، حەیدەر عەبادی و کەسایەتی ئایینی شیعە و رێبەری سیاسیی، عەممار حەکیم چوار کورسی بەدەستهێناوە.

ئەو گرووپە شیعانە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە هەڵبژاردنەکە ساختەکاری تیادا کراوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن