عێراق, هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ٢٠٢١

حکوومەتی عێراق: "ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان بەدەست لەلایەن کۆمیسیۆمەوە تەواوکراوە"

راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ھەڵبژاردنەکان، عەبد حوسێن ھینداوی: "ئەنجامەکانی ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان لە ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەراندا، بەدەست و ئەلیکترۆنی ھاوچەشن بوون".

Zana Natık Kerem  | 16.10.2021 - نوێکردنەوە : 17.10.2021
حکوومەتی عێراق: "ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان بەدەست  لەلایەن کۆمیسیۆمەوە تەواوکراوە"

Arbil

ھەولێر ــ AA

راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ھەڵبژاردنەکان، عەبد حوسێن ھینداوی رایگەیاند کە ئەنجامەکانی ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان لە ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەراندا، بەدەست و ئەلیکترۆنی ھاوچەشن بوون.

عەبد حوسێن ھینداوی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاندووە کە پرۆسەی ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان لەسەرجەم وێستگەکاندا، لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانەوە تەواوکراوە.

عەبد حوسێن ھینداوی گوتیشی: "ئەنجامەکانی ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان لە ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەراندا، بەدەست و ئەلیکترۆنی ھاوچەشن بوون".

پێشتر ئەندامی تیمی راگەیاندن لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان، عیماد جەمیل رایگەیاندبوو کە تا ئێستا ٩٥ لەسەدای ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان لە سێ ھەزار و ٦٨١ وێستگە تەواوکراون.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن