عێراق

ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: "ھێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی ھەولێر زیانی نەبوو"

گوتەبێژی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە داعش، واین مارۆتۆ: "شەوی رابردوو بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ھێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر، بەڵام هێرشه‌كه‌ زیانی گیانی و ماددی نەبوو".

Zana Natık Kerem  | 12.09.2021 - نوێکردنەوە : 12.09.2021
ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: "ھێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی ھەولێر زیانی نەبوو"

Arbil

ھەولێر ــ AA

گوتەبێژی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە داعش، واین مارۆتۆ ئاشكرای كرد، ھێرشەکەی شەوی رابردوو بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر لە رێگای دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانه‌وە ئەنجام دراوە.

واین مارۆتۆ لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوی کردەوە، شەوی رابردوو، بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ھێرش کراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر و نووسیوویەتی:

"فڕۆکەکان، لە لایەن سیستمی بەرگریی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتییەوە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر، خراونەتە خوارەوە. یەکێک لە فڕۆکەکان لە بنکەی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر و ئەوەی دیکەیش لە دەرەوەی بنکەکە کەوتووەتە خوارەوە".

ئاماژەی بەوەیشداوە کە ھێرشەکە، زیانی گیانی و ماددەی لێ نەکەوتووەتەوە.

گوتەبێژی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە داعش، واین مارۆتۆ راشیگەیاندووە: "ئەنجامدانی ئەو جۆرە ھێرشانە دژبە حکوومەتی عێراق، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە داعشە و ھەوڵەکان بۆ سەپاندنی سەروەریی یاسا و سەروەریی نیشتمانیی عێراق لەناو دەبات، ھەروەھا دەبنە ھۆی زیان گەیاندن بە ھاووڵاتییان و ھێزە ھاوبەشەکانمان لە سوپای عێراق، پێشمەرگە و ھێزەکانی ھاوپەیمانیی".

شەوی رابردوو دژەتیرۆری کوردستان لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک رایگەیاندبوو کە لە رێگای دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە، ھێرش کراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر کە بەشێک لە ھێزەکانی ھاوپەیمانانی تیادا جێگیرکراوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın