گەڕانەوەی ١٠٠ خانه‌وادەی كه‌مپه‌كانی كه‌ركووك بۆ زێدی خۆیان
دوای شه‌ش ساڵ، ١٠٠ خانه‌واده كه له كه‌مپه‌كانی كه‌ركووك ده‌مانه‌وه گه‌ڕانه‌وه زێدی خۆیان.
At Ta mim
كه‌ركووك – AA
دوای نزیكه‌ی شه‌ش ساڵ، ١٠٠ خانه‌واده كه له كه‌مپه‌كانی كه‌ركووك گیرسابوونه‌وه، گه‌ڕانه‌وه گونده‌كانیان كه له ده‌ست رێكخراوی تیرۆریستیی داعش رزگار كراون.
ئه‌رسان حوسه‌ین كه له فه‌رمانگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانی كه‌ركووك كار ده‌كات، به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند، ١٠٠ خێزان كه له حوزه‌یرانی ٢٠١٤ه‌وه له كه‌مپه‌كانی كه‌ركووك ده‌مانه‌وه، گه‌ڕاونه‌ته‌وه گونده‌كانی خۆیان له باشووری كه‌ركووك.
ئەرسان حوسێن تیشكیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و ١٠٠ خانه‌واده‌یه گه‌ڕاونه‌ته‌وه گونده‌كانی عەتشانە، عه‌زیزیه و ساڵحی سه‌ربه قه‌زای داقووق.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه سێ ساڵه ئه‌و گوندانه له داعش پاككراونه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی وێرانبوونی خانووه‌كانیان نه‌یانتوانیووه بگه‌ڕێنه‌وه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن