سياسەت, عێراق

کۆنفرانسی مەڵبەندەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کۆنگرەی چوارەم

- ئەمڕۆ لە سەرجەم مەڵبەندەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆنفرانسی هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڕێوەچوو.

Rewa Mahmood Hasan  | 09.12.2019 - نوێکردنەوە : 10.12.2019
کۆنفرانسی مەڵبەندەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کۆنگرەی چوارەم

As Sulaymaniyah

سلێمانی - AA

ئەمڕۆ لە سەرجەم مەڵبەندەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆنفرانسی هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڕێوەچوو.

کۆنفرانسی مەڵبەندەکان لە کاتژمێر ٠٨:٠٠ تا کاتژمێر ١٥:٠٠ بەردەوامی دەبێت و هەر مەڵبەندە و ژمارەیەک ئەندام بۆ کۆنگرە هەڵدەبژێرێت.

لە مەڵبەندی سلێمانی، ٣٦٣ کەس خۆیان پاڵاوتووە بۆ ئەندامی کۆنگرە و لەمانە تەنها ٧٣یان دەچنە کۆنگرەوە.

لەکاتێکدا پێشتر ٤٣٨ کەس کاندید بوون دواتر بڕیار درا کە ئەو ژمارەیە بۆ ٣٦٣ کاندید کەمبکرێتەوە.

لە مەڵبەندی سلێمانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، ٩٦٩ دەنگدەر کە لە کۆنفرانسی کۆمیتەکانەوە هەڵبژێردراون دەتوانن دەنگ بدەن لە کۆنفرانسەکەی مەڵبەندی یەکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستاندا.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە ژمارەی کاندید و دەنگدەران و ئەو ئەندامانەیشی کە دەتوانن لە مەڵبەندەکانەوە سەرکەون بۆ کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە ١٧ مەڵبەندە بەم شێوەیەیە:

لە سنووری مەڵبەندی كەركووك، ٧٨٧ دەنگدەر هەیە، ٣٤١ کەس خۆیان پاڵاوتووە و ١٢٤ كاندیدی سەركەوتوو دەبن بە ئەندامی كۆنگرە كە ٢٥یان ژن دەبن.

لە سنووری مەڵبەندی هەولێر، ٥٦٧ دەنگدەر و ١٧٨ كاندید هەن کە لە پرۆسەکەدا، ٤٩ كاندیدی سەركەوتوو دەبن بە ئەندامی كۆنگرە كە ١٠یان ژن دەبن.

لە سنووری مەڵبەندی دهۆك و كۆنفرانسی مەڵبەندی چواری رێكخستنی دهۆك-دا، ٣١٠ دەنگدەرو ٦٧ كاندید هەن، ١٨ كاندیدی سەركەوتووی پرۆسەكەش دەبن بەئەندامی كۆنگرە كە لە ١٤ پیاو چوار ژن پێكهاتوون.

لە مەڵبەندی پێنجی رێكخستنی بەغدای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش، ٧٦ دەنگدەر و ٢٧ كاندید هەن، حەوت كاندیدی سەركەوتووش دەبن بە ئەندامی كۆنگرەی چوارەم كە یەكێكیان ژنە.

لە سنووری مەڵبەندی راپەڕین، ٤١٩ دەنگدەر و ١٧١ كاندید هەیە و ٣٦ كاندیدی سەركەوتوو دەبن بە ئەندامی كۆنگرەی چوارەم كە ٢٩یان پیاو و حەوتیان ژن دەبن.

لە سنووری مەڵبەندی حەمرین، ٨٢ دەنگدەر هەیە، ١٩ كاندیدیش كێبڕكێ دەكەن بۆ بوون بە ئەندامی كۆنگرە كە لە شەش كاندیدی سەركەوتوو پێكهاتون كە پێنج پیاو و یەک ژن.

لە سنووری مەڵبەندی چەمچەماڵ، ١٥٨ دەنگدەر هەیە، ٥٥ كاندیدیش كێبڕكێ لەسەر هەشت ئەندامی كۆنگرە دەكەن، واتە شەش پیاو دوو ژن دەچنە كۆنگرە.

لە سنووری مەڵبەندی گەرمیان، ٢٨٢ دەنگدەر هەیە، هەروەها ٨٢ كاندیدیش كێبڕكێ دەكەن بۆ بوون بە ئەندامی كۆنگرە، مەڵبەندەكەش ١٨ ئەندامی كۆنگرەی دەبێت كە لە ١٤ پیاو و چوار ژن پێكهاتوون.

لە مەڵبەندی پێشمەرگە، ١١٥ دەنگدەر بەشداری كۆنفرانسەكە دەكەن و ٧٠ كاندید هەیە و ٢١ كاندیدی سەركەوتووش دەبن بە ئەندامی كۆنگرە كە لە ٢٠ پیاو و یەک ژن پێكهاتوون.

لە مەڵبەندی شارەزوور، ٢٥١ دەنگدەر هەیە، هەروەها ٧٠ كاندیدیش كێبڕكێی بوون بە ئەندامی كۆنگرە دەكەن كە لە مەڵبەندەكان ٢٣ كاندیدی سەركەوتوو ١٨ پیاو و پێنج ژن دەبن بە ئەندامی كۆنگرە.

لە كۆنفرانسی مەڵبەندی هەشتی رێكخستنی خانەقین-دا، ١٩٥ دەنگدەر هەیە، ٧٢ كاندیدیش كێبڕكێ بۆ ١٩ ئەندامی كۆنگرە دەكەن كە لە ١٦ پیاو و چوار ژن پێكدێن.

لە سنووری مەڵبەندی حەوتی رێکخستنی مووسڵ-یش، ١٥١ دەنگدەر هەیە، هەروەها ٥٤ كاندیدیش كێبڕكێی پرۆسەكە دەكەن و لەبەرامبەریشدا، ١٨ كاندیدی سەركەوتوو دەبن بە ئەندامی كۆنگرە كە لە ١٤ پیاو و چوار ژن پێکدێن.

لە كۆنفرانسی بازنەی ٢٠ی رێكخستنی مەخمووری یەكێتیدا، ١٨ كاندید هەیە و چوار كاندیدی سەركەوتوو دەبن بە ئەندامی كۆنگرە كە لە سێ پیاو و یەک ژن پێكهاتوون.

لە كۆنفرانسی مەڵبەندی سۆران-دا، ٢١٠ دەنگدەر هەیە و ٤٢ كاندیدیش کێبڕکێ دەکەن و ١٥ ئەندامی کۆنگرە دیاری دەکرێت كە لە ١٢ پیاو و سێ ژن پێكهاتوون.

لە مەڵبەندی ١٤ی رێكخستنی كۆیە، ١٦٩ دەنگدەر هەیە و ٦٣ كاندیدیش لە کێبڕکێدا دەبن کە دواجار ١٢ كاندیدی سەركەوتوو (١٠ پیاو و دوو ژن ) دەچنە كۆنگرە.

لە مەڵبەندی شەنگال، ٨٦ دەنگدەر هەیە ٣٦ كاندید كێبڕكێ دەكەن بۆ بەدەستهێنانی هەشت ئەندامی کۆنگرە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن