عێراق, کۆڤید- ١٩

ژمارەی ئەو كەسانەی لە عێراق بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە هەزار و 839 كەس

- وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق: "لە میانی 24 كاتژمێری رابردوودا، هەزار و 749 كەسی دیكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون و 83 كەسی دیكەیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە".

29.06.2020 - نوێکردنەوە : 30.06.2020
ژمارەی ئەو كەسانەی لە عێراق بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە هەزار و 839 كەس

Arbil

بەغدا ــ AA

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند كە لەمیانی 24 كاتژمێری رابردوودا، هەزار و 749 كەسی دیكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون و 83 كەسی دیكەیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێكدا، دوایین ئاماری سەبارەت بە قوربانییانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو وڵاتە بڵاوكردەوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە لە میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، 83 كەسی دیكە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا ، گیانیان لەدەستداوە و هەزار و 749 كەسی دیكەیش تووشی ڤایرۆسەكە بوون.

ئاماژە بەوەیش دراوە کە هەزار و 852 تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، چاكبوونەتەوە.

باس لەوەیش كراوە کە كۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق، گەیشتووەتە، 47 هەزار و 151 كەس و لەو ژمارەیەیش هەزار و 839 كەس گیانیان لەدەستداوە و 22 هەزار و 974ی دیكەیش چاكبوونەتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın