عێراق

پارتی دیموکراتی کوردستان ئیدانەی ھێرشەکانی سەر فرۆکەخانەی ھەولێر و بنکەی ھێزەکانی تورکیا لە باشیک دەکات

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ئیدانەی ھێرشەکانی سەر فرۆکەخانەی ھەولێر و بنکەی ھێزەکانی تورکیا لە باشیک دەکات.

Sarmand Hameed  | 15.04.2021 - نوێکردنەوە : 15.04.2021
پارتی دیموکراتی کوردستان ئیدانەی ھێرشەکانی سەر فرۆکەخانەی ھەولێر و بنکەی ھێزەکانی تورکیا لە باشیک دەکات

Arbil

هەولێر - AA

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ئیدانەی ھێرشەکانی سەر فرۆکەخانەی ھەولێر و بنکەی ھێزەکانی تورکیا لە باشیک دەکات.

لە راگەیەندراوەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان هاتووە "بەتوندترین شێوە ئیدانە و سەرکۆنەی ئەو ھێرشە تیرۆریستیانە دەکەین کە کرانە سەر فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر و بنکەی سەربازیی تورکیا لە باشیک، کە ئامانج لێی تەنھا تێکدانی سەقامگیر و ھێمنی بارودۆخی ھەرێمی کوردستان و عێراقە".


لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە "بە ئامانجگرتنی ئارامی و ئاسایشی ھەرێمی کوردستان ھەوڵێکی دیکەی نەزۆکی تیرۆریستانە کە وەک ھەمیشە ترسنۆکانە رووبەڕووی ورەی بەرزی خەڵکی کوردستان و قەڵای پتەوی دەزگا ئەمنییەکانی ھەرێمی کوردستان دەبێتەوە و مایە پوچ لێیدەردەچن".

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان جەختی لە پێیوستی جڵەوگیرکردن و دانانی سنوورێک بۆ ئەو کردە تیرۆریستییانە کردووەتەوە و رایگەیاندووە "دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە کردەوە تیرۆریستیانە ئەوەمان پێدەڵێت کە پێویستە ھەموو ئەو گرووپ و تاقمە چەکدارانەی کە ناکەونە چوارچێوەی ھیچ دەزگایەکی ئەمنی عێراقی و ئەجندای روونی ئەمنی و سەربازییان نییە جڵەوگیر بکرێن و سنوورێکی ھەمیشەییان بۆ دابنرێت، چونکە بەردەوامی ئەو کردەوە تیرۆریستیانە دژبە ھەموو بەرژەوەندییەکانە و جگە لە ناسەقامگیری و ئاڵۆزی زیاتری بارودۆخی عێراق و ناوچەکە ھیچی تری لێناکەوێتەوە".

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا داوا لە حکوومەتی فیدراڵی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە ھەوڵی جددی بدەن بۆ دەستنیشانکردنی ئەنجامدەرانی ئەو ھێرشانە کە بۆ چەندەمینجارە دووبارە دەبنە و سزادانیان لە ژێر ھەر ناو و ناونیشانێکدا بن، و ھاوکات جەخت لەسەر ھەماھەنگی و ھاوکاری زیاتری نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و ھێزی ھاوپەیمانان کراوەتەوە بۆ رێگریکردن لەو کردەوە تیرۆریستیانە و، فەراھەمکردنی ئارامی و ئاسایش کە بنەمای پێکەوەژیان و زامنی سەقامگیری و سەروەری وڵاتە.

شەوی رابردوو هێرشێک کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو، ئەو ھێرشەی کە کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر بە درۆنی بۆمبڕێژکراو ئەنجامدراوە.

ھاوکات وەزارەتی بەرگریی تورکیا، رایگەیاندبوو لە ئاکامی ھێرشێکی مووشەکیی بۆسەر بنکەی سەربازیی ھێزەکانی وڵاتەکەی لە باشیک سەربە پارێزگای نەینەوا باکووری عێراق، سەربازێکی سوپای تورکیا شەھید بووە.

پارتی دیموکراتی کوردستان

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın