عێراق

وەزیرەکەی سەدر: "دوای پێکھێنانی ھاوپەیمانیی رزگارکردنی نیشتمان مووشەک ئاراستەی ھەولێر و ئەنبار کرا"

- محەمەد ساڵح عێراقی کە بە وەزیری سەدر ناسراوە: "دوای راگەیاندنی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان، چوارچێوەی ھەماھەنگی گەورەترین دۆڕاوی ھەڵبژاردنەکان بوو".

Zana Natık Kerem  | 14.08.2022 - نوێکردنەوە : 15.08.2022
وەزیرەکەی سەدر: "دوای پێکھێنانی ھاوپەیمانیی رزگارکردنی نیشتمان مووشەک ئاراستەی ھەولێر و ئەنبار کرا"

ھەولێر – AA

محەمەد ساڵح عێراقی کە بە وەزیری سەدر ناسراوە رایگەیاند کە دوای پێکھێنانی ھاوپەیمانیی رزگارکردنی نیشتمان مووشەک ئاراستەی ھەولێر و ئەنبار کرا.

محەمەد ساڵح عێراقی لە تویتێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە ژمارەیەک لایەنی سیاسیی سەربە چوارچێوەی ھەمانگی، خۆپیشاندانەکانی ئێستا بۆ چاکسازی بە سەپاندنی ئیرادە ناودەبەن و نووسیوویەتی "با پێکەوە پێداچوونە بە ھەندێک لە رووداوکان بکەین و راستییەکان بخەینەڕوو، بۆ ئەوەی بزاندرێت کام لایەن ئیرادەی خۆی بەسەر لایەنەکانی دیکەدا دەسەپێنێت".

رایگەیاندووە "با ئەوە وەبیربھێنینەوە، دوای راگەیاندنی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان، کاتێک چوارچێوەی ھەماھەنگی گەورەترین دۆڕاوی ھەڵبژاردنەکان بوو، چۆن لایەنگرانیان لە بەردەم دەروازەکانی ناوچەی سەوز، خۆپیشاندانیان ئەنجام دا، جگە لەوەیش ئەی سێیەکی پەکخەر سەپاندنی ئیرادە نەبوو".

وەزیرەکەی سەدر ھەروەھا نووسیوویەتی "ئایە لەبیرتان چوو کە دوای پێکھێنانی ھاوپەیمانیی رزگارکردنی نیشتمان مووشەک ئاراستەی ھەولێر و ئەنبار کرا".

ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە مەحاڵە ئێوە، (تۆمارە دەنگییە دزەپکراوەکان)تان لە بیرچووبێتەوە کە جەوھەری راستەقینە لەو تۆمارە دەنگییانە، سەپاندنی ئیرادە بووە بەھێز و ھەڕەشە و نووسیوویەتی "نابێت بێ ئاگا بین لە سووتاندنی نەخۆشخانەکان، وێستگەکانی کارەبا، سندوقەکانی دەنگدان".

محەمەد ساڵح عێراقی ئەوەیشی نووسیووە "دەستلەکارکێشانەوەی ٧٣ ئەندام لە ئەنجوومەنی نوێنەران، ھەروەھا پێشکەشکردنی ١٠ دەستپێشخەریی بۆ چارەسەرکردنی وەک خۆتان ناوتان ناوە (چەقبەستووی سیاسیی)، مانای خۆسەپاندن نییە".

راشیگەیاندووە "پێموایە ئێوە (راستگۆ نیین) (دەوڵەتی یاسا)تان ناوێت، ھەروەھا ناتانەوێت بە (ژیری) مامەڵە بکەن و ھێشتا ھوتافی پاشکوێتیی و نەخێر نەخێر بۆ عێراق دەڵێنەوە، ئێوە جەماوەرتان زۆر نییە و دژبە گەلەکەتان شەڕی مان و نەمان دەکەن و ھیچکات گەندەڵی ئێوە بەردەوام نابێت".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın