عێراق

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق: "گەڕاندنەوەی زۆرەملێی پەنابەران رەتدەکەینەوە"

- وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، ئیڤان فایەق رایگەیاند، گەڕاندنەوەی زۆرەملێی پەنابەران رەتدەکەنەوە.

Sarmand Hameed  | 24.06.2021 - نوێکردنەوە : 24.06.2021
وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق: "گەڕاندنەوەی زۆرەملێی پەنابەران رەتدەکەینەوە"

Arbil

هەولێر - AA

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، ئیڤان فایەق رایگەیاند، گەڕاندنەوەی زۆرەملێی پەنابەرانی عێراقی لە وڵاتانی دیکەوە رەتدەکەنەوە.

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئیڤان فایەق لە میانی سەردانێکی فەرمیدا بۆ ئەمریکا و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکی پەیوەندیدار بە دۆسیەی کۆچبەران و پەنابەران، ئاماژەی بەوە کردووە کە حکوومەتی وڵاتەکەی گەڕاندنەوەی زۆرەملێی پەنابەرانی عێراق لە ئەمریکا رەتدەکاتەوە، بەتایبەتی ئەوانەی داوای پێدانی رەگەزنامەی ئەمریکیان رەتکراوەتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە بەرپرسانی ئەمریکا بە وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراقیان راگەیاندووە کە لەمەودوا پەنابەرانی عێراق لەلایەن ئیدارەی ئەمریکاوە مامەڵەیەکی تایبەتییان لەگەڵدا دەکرێت پەیوەست بە وەڵامدانەوەی داواکانیان.

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، ئیڤان فایەق داوای لە بەرپرسانی ئەمریکا کردووە بە رێزەوە مامەڵە لەگەڵ پەنابەرانی عێراقییدا بکەن و بەشێوەیەکی باشتر دۆسیەکانیان لەبارەی وەرگرتنی مافی پەنابەریی و وەرگرتنی رەگەزنامەی ئەمریکیی لێ وەربگیرێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın