عێراق

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان: "هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر بە درۆنی بۆمبڕێژکراو ئەنجامدراوە"

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو هێرشەی کە کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە درۆنی بۆمبڕێژکراو ئەنجامدراوە.

14.04.2021 - نوێکردنەوە : 15.04.2021
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان: "هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر بە درۆنی بۆمبڕێژکراو ئەنجامدراوە"

هەولێر - AA

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو هێرشەی کە کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە درۆنی بۆمبڕێژکراو ئەنجامدراوە.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی ئەو هێرشەی بڵاوکردەوە کە کرایە سەر فڕۆکەخانەی نیودەوڵەتیی هەولێر.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "دوای لێکۆڵینەوە و بەداواداچوونی دەزگا پەیوەندیدارەکان بۆ هۆکاری تەقینەوەی ئەمشەوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، لە ئەنجامدا دەرکەوت، هێرشەکە بەڕێگەی درۆنی TNT کراو بووە و ئاراستەی بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان کراوە لە ناو فڕۆکەخانەدا".

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کردووە کە هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تەنیا زیانی ماددی بەر باڵاخانەیەک کەوتووە.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە لێکۆلینەوەکان بەردەوامن بۆ دیاریکردنی سەرچاوە و شوینی هاتنی درۆنەکە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın