Rewa Mahmood Hasan
15 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 16 حوزەیران 2020
هەڵەبجە - AA
لە ئەنجامی تەقینەوەی گوللەتۆپێکی پاشماوەی رژێمی بەعس، لە پارێزگای هەڵەبجە دوو گەنج گیانیان لەدەستدا.
بەپێی زانیاریەکانی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، تەقینەوەکە بەهۆی دەستکارییكردنی گوللەتۆپێکەوە بووە لە باخێكی ناوچەی حەمەوخان-ی هەڵەبجە.
ههر بهپێی زانیارییهكان، لە ئهنجامی تەقینەوەی گوللەتۆپەکەی هەڵەبجەدا، دوو کەس بەناوەکانی سالم مەلا عەلی کۆکۆیی لە بەرگریی فریاکەوتن و سەڵاح باخەوان گیانیان لەدەستداوە.