Sarmand Hameed
21 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 22 تەمووز 2020
هەولێر - AA
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا رایگەیاند، لە ماوەی یەک هەفتەیەکدا، ١٠٣ شوێن بەهۆی پابەندنەبوونیان بە رێنماییە تەندروستییەکان و رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، داخراون.
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە دوای بەدواداچوون و پشکنین بۆ شوێنەکانیان و بەهۆی پابەندنەبوونیان بەرێنماییە تەندروستییەکان و رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، لەلایەن لێژنەکانی چاودێری و تەندروستی لەسنووری هەر ١٠ قایمقامییەتەکەی پارێزگای هەولێر، لە ماوەی یەک هەفتەیەکدا ١٠٣ شوێن داخران.
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا داوای لە هاووڵاتییان و کاسبکارانی سنووری پارێزگای هەولێر کردووە لە پێناو پارێزگاریکردن لە تەندروستی گشتی پابەندی رینماییە تەندروستییەکان بن و بەپێی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (دەمامک) ببەستن، تاوەکو بەهەموولایەک سەلامەتی و ئاسایشی تەندروستی شارەکەمان ببپارێزین.