تەندروستی, عێراق, کۆڤید- ١٩

هەرێمی کوردستان.. ٤٩٩ تووشبوون و حەوت گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٩٩ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٧٨٧ کەس چاکبوونەتەوە، حەوت کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە".

Sarmand Hameed  | 16.05.2021 - نوێکردنەوە : 17.05.2021
هەرێمی کوردستان.. ٤٩٩ تووشبوون و حەوت گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا

Arbil

هەولێر- AA

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٩٩ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٧٨٧ کەس چاکبوونەتەوە، حەوت کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID 19)ی بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٩٩ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە، زۆرترین ژمارەیان لە سلێمانی بووە بە ٢٢٠ کەس، ١٤٩ لە هەولێر، ٩٧ لە دهۆک، ٢٠ لە هەڵەبجە و ١٣ کەسیش لە راپەڕین.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٨٧ کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە هەولێر بووە بە ٣٠٤ کەس، ٢١٨ لە سلێمانی، ٢١١ لە دهۆک، ٣٦ کەس لە گەرمیان، ١٥ کەس لە هەڵەبجە و سێ کەسیش لە راپەڕین.

هەروەها لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، حەوت کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، دوو کەس لە دهۆک، دوو کەس لە راپەڕین، یەک کەس لە هەولێر، یەک لە سلێمانی و یەک کەسی دیکەش لە گەرمیان بووە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تا ئێستا، یەک ملیۆن و ٧٤٢ هەزار و ٥٢٥ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا، ١٦٠ هەزار و ٥٣٠ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە و چوار هەزار و ١٥٧ کەسیش دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە و ١٤٣ هەزار و ٨٦١ کەسیان دوای چارەسەری پزیشکیی چاکبوونەتەوە و ١٢ هەزار و ٥١٢ کەسیش لەژێر وەرگرتنی چارەسەرییدا ماون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın