سياسەت, عێراق

"هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا دەرگایەکە بۆ کرانەوە لەگەڵ عێراق"

کۆنسولی گشتی تورکیا لە هەرێمی کوردستان، هاکان کاراچای: - "وەک تورکیا هەم لەگەڵ هەرێمی کوردستان و هەم لەگەڵ تەواوی عێراق ئارەزووی بەهێزکردن و پتەوکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان دەکەین، لەو چوارچێوەشدا درێژە بە کار و دیدارەکانمان دەدەین".

Heman Hussein Yaseen  | 08.12.2019 - نوێکردنەوە : 09.12.2019
"هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا دەرگایەکە بۆ کرانەوە لەگەڵ عێراق"

Arbil

هەولێر - AA

کۆنسولی گشتی تورکیا لە هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت کە سەردانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا کاریگەری ئەرێنیی لەسەر پەیوەندییەکان هەیە و ئاشکرایشی دەکات کە یەکێک لە خاڵە گرنگەکانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و تورکیا پەیوەندی بازرگانییە.

کۆنسوڵی گشتی تورکیا لە هەرێمی کوردستان، هاکان کاراچای بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا دەرگایەکە بۆ کرانەوە لەگەڵ عێراق لە پەیوەندی بازرگانیدا، وەک تورکیا هەم لەگەڵ هەرێمی کوردستان و هەم لەگەڵ تەواوی عێراق ئارەزووی بەهێزکردن و پتەوکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان دەکەین، لەو چوارچێوەشدا درێژە بە کار و دیدارەکانمان دەدەین".

هاکان کاراچەی گوتیشی: "بەپێی ئەو جوگرافیایەی تورکیا هەیەتی لە رووی بازرگانییەوە لە بەرژەوەندی تەواوی وڵاتانی دراوسێیدایە، هیوادارین کرانەوەی بەندەری ئیسکەندەرۆن سوود بە پەیوەندییە بازرگانییەکان بگەیەنێت".

لەبارەی سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی بۆ تورکیا و کۆبوونەوە و دیداری لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە، هاکان کاراچای گوتی: "سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی تورکیای کرد بێگومان وەکو تورکیا لەگەڵ هەرێمی کوردستان یەکێک خاڵە گرنگەکانی پەیوەندییەکانمان، پەیوەندیی بازرگانییە لە پێناو بەهێزکردنی بازرگانیمان هەروەها ئاسانکاری لە بازرگانی و باشترکردنی زەمینەی وەبەرهێنان دیدار لەگەڵ هاوبەرامبەرەکانمان ئەنجام دەدەین، هیوادارین جاروبار ئەو بەربەستە تەکنیکیانەی تەگەرە لەسەر بازرگانی و وەبەرهێنان دروست دەکەن هەڵبگیرن و کەشێکی دۆستایەتی لە بازرگانیدا بڕەخسێندرێت".





بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın