Sarmand Hameed
07 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 08 تەمووز 2023
هەولێر - AA
دەزگای دژەتیرۆری عێراق رایگەیاند، هێزەکانیان پێنج تیرۆریستی داعشیان لە پارێزگای کەرکووک کوشت.
لەو راگەیەندراوەی کە لە دەزگای دژەتیرۆری عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە، ئەوە خراوەتەڕوو کە هێزەکانیان لە ناحیەی پردێ سەربە قەزای دووبز لە پارێزگای کەرکووک ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامدا و لەمیانیدا رووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزەکانیان و تیرۆریستانی داعش روویدا.
وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە لەو ئۆپەراسیۆنەدا پێنج تیرۆریستی داعش کوژراون.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە هێزەکانی سەربە دەزگای دژەتیرۆر بەردەوام دەبن لە ئۆپەراسیۆنەکانیان بۆ راوەدوونانی پاشماوەکانی داعش لە وڵاتدا.