عێراق

هێزێکی چەکدار لە سلێمانی هەڵدەکوتنە سەر خاوەنی چێشتخانەیەک

هێزێکی چەکدار لە شاری سلێمانی نیوەڕۆی ئه‌مڕۆ هەڵدەکوتنە سەر یەکێک لە رێستۆرانتە قەرەباڵغەکانی شاری سلێمانی و هەڕەشەی رووخاندنی رێستۆرانتەکەی لێدەکەن.

Rewa Mahmood Hasan  | 22.11.2020 - نوێکردنەوە : 23.11.2020
هێزێکی چەکدار لە سلێمانی هەڵدەکوتنە سەر خاوەنی چێشتخانەیەک

As Sulaymaniyah

سلێمانی-AA

هێزێکی چەکدار لە شاری سلێمانی نیوەڕۆی ئه‌مڕۆ هەڵدەکوتنە سەر یەکێک لە رێستۆرانتە قەرەباڵغەکانی شاری سلێمانی و هەڕەشەی رووخاندنی رێستۆرانتەکەی لێدەکەن.

سەعات ١:٣٠ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٢ی تشرینی دووهەمی ٢٠٢٠، هێزێک کە بە گوته‌ی هەندێک شایەتحاڵ پاسەوانی بەرپرسێکن هەڵدەکوتنە سەر رێستۆرانتی کامەران لە گەرەکی عەقاری شاری سلێمانی و دوای ئەوەی کە هەڕەشەی داخستنی رێستۆرانتەکەی لێدەکەن، بە قۆناغی تفەنگ و هەندێک کەلوپەل هێرش دەکەنە سەر خاوەنی رێستۆرانتەکە و برینداری دەکەن.

گرتەی ڤیدیۆیی کامێرای چاودێریی کاتی هێرشەکە بڵاوبووه‌تەوە و تێیدا دەردەکەوێت کە سەرەتا دوو کەسی سڤیل خۆیان دەکەن بە رێستۆرانتەکەدا و پاش ئەوە سێ چەکدار بە جلی ئەمنیی و بە چەکی کڵاشینکۆفەوە هەڵدەکوتنە سەر خاوەنی رێستۆرانتەکە و بە قۆناغە تفەنگ هەوڵی بردنە دەرەوه‌ی دەدەن.

لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێت کە هەندێک لە مشتەرییەکانی رێستۆرانتەکە دەکەونە نێوان هێرشکەران و خاوەنی رێستۆرانتەکە و ناهێڵن خاوەنەکەی بە سەختی برینداربکرێت.

لەلێدوانێکدا بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن خاوەنی چێشتخانەکە وەستا کامەران دەڵێت: "نازانم ئەو هێزە سەر بە چ لایەنێکن، لەسەر چ ئەساسێک ئاوایان لە ئێمە کردووە، بۆیە ئێمە قبوڵی ناکەین. من کاسبم و دەبێت بۆم روونبکەنەوە ئەوان بۆ وایان لە من کردووە. بە چەکیش میلییان لێهێنامەوە و پێیانگوتم کە ئەم عەسرە دەتانکوژین، بزانم بۆ دەمانکوژن؟ شاری بێ ساحێبە ئێرە؟ ئەوە زۆر ناخۆشە و ئەگەر خۆیان پێ یەکێتییە، منیش یەکێتیم".

خاوەنی چێشتخانەکە لەسەر رووداوەکە و هێرشکردنە سەریان دەڵێت: "سکاڵامان تۆمارکردووە و برایه‌كمیان بە تفەنگ بریندار کردووە، كه‌سێكی دیکەش برینداربووە".

وەستا کامەران دەڵێت: "من هەشت ساڵ بوو کرێچی بووم لەم دوکانەدا و لەڕێگەی یاساییەوە لە رۆژی پێنجشەممەوە شوێنەکەم بۆ چۆڵکردوون. بەڵام رۆژێک ئاویان لێگرتمەوە و دواتر شکاتم لێکردن و لە شکاتەکەیشم پەشیمان بوومەوە. بەڵام نازانم ئەمڕۆ بۆ وایان لەمن کرد".

وەستا کامەران ئاماژە بەوە دەکات ئەوانەی کە لەویان داوە لە ماڵی خاوەنی موڵکه‌كه‌، كاری پاسەوانی دەکەن.

لەلایەکی ترەوە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا زانا کەمال حەکیم ئاغا، کە کێشەیان لەگەڵ وەستا کامەراندا هەیە رایگەیاند: "کێشەکە کێشەیەکی بچووکە و کاک کامەران ماوەیەکی زۆرە کرێچی ئێمەیە، ئەو کوڕەی ئێمەش ماوەیەکی زۆرە پێیگووتوە کە دەبێت ئەو شوێنە چۆڵبکەی، هەروەها زیاتر لە حەوت مانگ کرێی نەداوە و داوای پارەیشی کردووە. بەڵام کاک هیوا کە خاوەنی موڵکەکەیە پارەکەی پێداوە. ئەوەی کە کێشەکەی دروستکردووە ئەوەیە کە وەستا کامەران شوێنەکەی داڕماندووە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın