عێراق

نەتەوەیەکگرتووەکان نیگەرانە لە کۆتایپێھێنانی کاری ئەندامانی کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق

نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق (یونامی) نیگەرانی خۆی دەربڕی لە کۆتایپێھێنانی کارەکانی ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق.

Sarmand Hameed  | 27.07.2021 - نوێکردنەوە : 29.07.2021
نەتەوەیەکگرتووەکان نیگەرانە لە کۆتایپێھێنانی کاری ئەندامانی کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق

Arbil

هەولێر - AA

نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق (یونامی) نیگەرانی خۆی دەربڕی لە کۆتایپێھێنانی کارەکانی ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق.

رۆژی یەکشەممە، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، حەسەن کەعبی لە نووسراوێکدا کە ئاراستەی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی کردبوو، تیایدا رایگەیاندبوو کە ئەنجوومەنی نوێنەران نەیتوانی لیژنەی شارەزایان پێکبھێنێت کە ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران دیاری دەکات، بەمەش تەمەنی کارکردنی ئەندامانی ئێستای ئەنجوومەنەکە بە کۆتاییھاتوو دادەنرێت.

بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە ھەژماری فەرمی یونامی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکراوەتەوە، بەرپرسی نووسینگەی مافی مرۆڤی یونامی و نوێنەری نووسینگەی کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤ، دانێللێ بێڵ رایگەیاند، "دەستەی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق رۆڵێکی سەرەکی لەکاری دەزگاکەدا دەگێڕێت بۆ گەشەپێدانی دادوەری و ناجیاکاری و گشتگیری لە عێراقدا".

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە یونامی بەداخە بۆ شکستی ئەنجوومەنی نوێنەران لە پێکھێنانی "لێژنەی شارەزایان" بۆ ھەڵبژاردنی ئەندامانی تازەی کۆمیسیۆنەکە کە بووە ھۆی دواکەوتنی دامەزراندنی دەستەی کۆمیسارانیش.

لە راگەیەندراوەکەدا یونامی داوای گرتنەبەری بەپەلەی رێوشوێنی دامەزراندنی ئەو دەستەیە دەکات بەپابەندبوونی تەواو بە ماددەی ٧ لە یاسای ساڵی ٢٠٠٨ی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ و ھەروەھا بەگوێرەی "بنەمایەکانی پەیوەست بە دۆخی دەزگایەکانی نیشتمانیی مافی مرۆڤ (بنەمایەکانی پاریس).

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın